ئەمڕۆ یەکشەم 14ی حوزەیرانی 2026، دەسەڵاتدارانی تەندروستیی میسڕ لە پارێزگای بەنی سوێف لە باشووری قاهیرە ڕایان گەیاند، ژیانی نەخۆشێکیان ڕزگار کردووە لە ڕێگەی دەرهێنانی نزیکەی 100 بزمار لە ناو گەدەیدا، بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەکی نەریتیی بۆ ئەنجام بدەن.
تاریق عەلی سەرۆکی بەوەکالەتی زانکۆی بەنی سوێف، سەرکەوتنی ئەو پرۆسە دەگمەنەی ڕاگەیاند کە لەلایەن تیمێکی پزیشکیی نەخۆشخانەکانی زانکۆوە بە بەکارهێنانی نازووری پێشکەوتووی گەدە ئەنجام دراوە. ئەمەش نەخۆشەکەی لە مەترسییەکانی خوێنبەربوون یان ئەو لێکەوتە سەختانە پاراستووە کە بەهۆی نەشتەرگەرییە کراوەکانەوە دروست دەبن.
لە لای خۆیەوە، هانی حامید ڕاگری کۆلێژی پزیشکی و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکانی زانکۆ ڕوونی کردەوە، تیمە پزیشکییەکە لێهاتوویییەکی بێوێنەیان پێشان داوە لە هەڵگرتنەوەی ئەو تەنە کانزاییە تیژانە یەک لە دوای یەک و زۆر بەوردی، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە برینداربوون یان ڕووشانی سوورێنچک و دیواری گەدە.
















Leave a Reply