هەسارەیەكی هاوشێوەی زەوی لە گەردوون دۆزرایەوە

بینەر: (1.7K)

ئاژانسی بۆشاییگەری ئاسمانی ئەمەریكا “ناسا” دۆزینەوەی هەسارەیەكی تری لە گەردوون و لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر ڕاگەیاند، كە نزیكەی 146 ساڵی تیشكی لە زەوییەوە دوورە و ڕوونیشی كردووەتەوە هەسارە نوێیەكە هاوشێوەی زەوییە.

ئەو هەسارە نوێیە بە ناوی ئێچ دی 137010 بی ناو نراوە و كەوتووەتە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر و ناوچەیەك كە پێی دەگوترێ “ناوچەی شیاو بۆ ژیان”، ئەمەیش ئەگەری دۆزینەوەی ئاو لەسەر ڕووی ئەو هەسارەیە و بوونی بەرگەهەوا زیاد دەكات، تا هاوشێوەی زەوی بەرگەهەوای تایبەت بەخۆی هەبێت.

سەرەڕای ئاماژەی زۆر ئەرێنی لەبارەی ئەو هەسارەیەوە، بەشێك لە زانایان دووپات لەوە دەكەنەوە كە دۆخ و كەشوهەوا لەسەر ئەو هەسارەیە زۆر دژوار دەبێ، پلكانی گەرما زۆر نزمە و دەگاتە 68 پلەی ژێر سفری سیلیزی، هەر بوونەوەرێك لەسەر ئەو هەسارەیە بژی، پێویستی ڕاهاتن و گونجانە لەگەڵ ژینگەیەكی تەواو سارد و دژوار.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *