كچە مۆدێلەكانی كوردستان بێ‌ بازاڕ بوون

بینەر: (915)

ماوەی چەند رۆژێكە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا هەڵمەتێك دژی ئەو كچانە پێكهێنراوە كە بەناوی كچە مۆدێل و ڤلۆگەر كار دەكەن و زۆرجاریش ریكلامی شوێنی بازرگانیان پێ‌ دەدرێت.

“وشە” ئەمڕۆ بەدواداچوونی لەسەر ئەو پرسە كرد و دەركەوت كە بەشێكی زۆر لە كۆمپانیاكانی بازرگانی گرێبەستی ریكلامیان لەگەڵ كچە مۆدێلەكان هەڵوەشاندووەتەوە ئەوەیش دوای ئەوەی هەڵمەتێك لە دژی ئەوانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا راگەیەنرا.

فاخیر هەریری كە خۆی ریكلامی بازرگانی دەكات و خاوەنی براندی باڵەخۆشەكەیە، بە سەرمەشقی دەسپێكردنی ئەو هەڵمەتە دادەنرێ‌، بەتایبەت كاتێك خۆی رای گەیاند، گرێبەستنی ریكلامی لەگەڵ كۆمپانیایەك هەڵوەشاندووەتەوە، چونكە ریكلامی بە كچە مۆدێل كردووە.

فاخیر هەریری، بە “وشە”ی راگەیاند، ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە مێینە كاری ریكلام نەكات، بەڵكو تەنیا مەبەستمان لەو كچانە كە بە ناوی كچە مۆدێل خۆیان ناساندووە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دوور لە رەوشت ڤیدیۆ بڵاو دەكەنەوە.

بەشێكی زۆر لەو گرێبەستانە كە لەگەڵ كچە مۆدێلەكان كراون، پێشتر لە هەزار دۆلار دەستی پێ كردووە تا چوار هەزار دۆلار، بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونەی “وشە” بێت ئەگەر ئەو هەڵمەتە بەردەوام بێت كچە مۆدێلەكان بێ‌ بازاڕ دەبن و ریكلامیان پێ‌ نادرێ‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *