ئاگرێكی گه‌وره له پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وتی بچووك له شارێكی كازاخستان كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه 120 تۆن نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان سووتان.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاگر له دوو تانكی كۆگه‌كردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له پاڵاوگه‌یه‌كی بچووكی شاری كیزیلۆردای كازاخستان كه‌وته‌وه، به‌وهۆیه‌وه 120 تۆن نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان سووتان.
هه‌رچه‌نده تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ڕێگریان كرد، كه ئاگره‌كه بۆ تانكییه‌كانی تری كۆگهكردن بگوازرێته‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی هیچ بڕه به‌رهه‌مێكی نه‌وتی نێو دوو تانكییه ئاگر تێبهربووهكه ڕزگار بكه‌ن و به ته‌واوی سووتان.
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كاركردنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه، دواجار توانرا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت، كه ڕووبه‌ری 200 مه‌تری نێو پاڵاوگه‌كه‌ی گرتبووه‌وه.
















Leave a Reply