بینەر:
(37)
ڕێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نیوه‌ی منداڵانی سه‌ر گۆی زه‌وی به‌ده‌ست گۆڕانكارییه خێراكانی ژینگه و كه‌شوهه‌وا ده‌ناڵێنن.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی یونسێف كه باس له دۆخی منداڵان له دنیا له ساڵی 2026 ده‌كات و ڕوونی كردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 1.1 ملیار منداڵ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌ده‌ست سێ مه‌ترسی گۆڕانی ژینگه و كه‌شوهه‌وا ده‌ناڵێنن، كه ئه‌ویش وشكبوونه‌وه و گه‌ره‌مییه‌كی به‌رز كه ده‌گاته سه‌رووی 35 پله‌ی سیلیزیه‌وه، هاوكات شه‌پۆلی گه‌رمی زۆر به‌هێزه، كه كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی منداڵان داده‌نێت.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ته‌واوی منداڵانی دنیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌بنه‌وه.
















Leave a Reply