رەنگە كەسانێك وەك خواردنێكی سادە و هەرزانبەها و كەمبایەخ سەیری نیسك بكەن، كەچی لە رووی زانستییەوە بەهایەكی زۆری خۆراكی و چەندان سوودی گەورەی بۆ تەندروستی هەیە، ئەگەر بە رێكوپێكی بخورێت، لەوانە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پرۆتینی رووەكی و ریشاڵ و كاربۆهیدارتە، زەنك و فۆلات و مەگنسیۆمی تیادایە، بۆیە چەندان سوودی هەیە.
لە سوودەكانی نیسك، دەستكەوتنی بڕێكی زۆری پرۆتینی رووەكی و ریشاڵ، كە دوو خۆراكی سەرەكین، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی سیستمێكی خۆراكی رووەكیان هەیە، هەروەها بە گشتی بۆ ماسولكە و فەرمانەكانی و ئێسك و رێكخستنی هۆرمۆنەكان باشە و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخاینەكان كەم دەكاتەوە، وەك شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و هەندێك جۆری شێرپەنجە.
یارمەتی رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن دەدات، واتە جیا لەوەی ریشاڵەكانی نیسك بۆ تەندروستی كۆئەندامی هەرس باشن، یارمەتی رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن دەدەن، نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەكری گلوكۆز لە خوێن، بۆیە لەگەڵ برنج یان پەتاتە تێكەڵ دەكرێت، بە هاوشێوەی پاقلەمەنییەكانی تر بۆ تەندروستی دڵ باشە، مەترسی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن و كێشەكانی دڵ كەم دەكاتەوە و ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش كەم دەكاتەوە.
بەهۆی ئەو پرۆتین و ریشاڵەی تیایەتی یارمەتی بوونی كێشێكی تەندروستی لەش و كەمكردنەوەی دەدات، هەستی تێربوون دروست دەكات و حەزی خواردن كەم دەكاتەوە، جیا لەوانە رۆڵی لە رێكخستنی هەندێك هۆرمۆنی بەرپرس لە هەرسكردنی چەوری و مژینی لە لەش هەیە.












Leave a Reply