مردنێكی گوماناوی.. شاجوانی ئەندۆنسیا لە ناكاودا دەمرێت

بینەر: (1.2K)

لە رووداوێكی لە ناكاودا شاجوانی ساڵی 2025ی ئەندۆنسیا كۆچی دوایی دەكات، تا ئێستە نە خێزان و دەوروبەرەكەی و نە بەڕێوەبەرانی پێشبڕكیی شاجوانی ئەو وڵاتە، هیچیان لەبارەی مردنەكەی ئاشكرا نەكردووە، بۆیە بە مردنێكی گوماناوی باس دەكرێت.

پێگەی “عەرەبیە” كە هەواڵەكەی لە میدیاكانی ئەندۆنسیا وەرگرتووە و ئاماژەی داوە، پۆتری ئەندریانی جۆفیشا كە شاجوانی ساڵی 2025ی ئەندۆنسیایە و تەمەنی گەیشتووە 25 ساڵ و خەریكی رێوڕەسمی چوونە ناو 26 ساڵیی بووە، لە دۆخێكی گوماناویدا كۆچی دوایی كرد، تەواوی هەوادارانی لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بۆی خەمبارن و پرسەی بۆ دەگێڕن. تا ئێستە نە خێزان و دەوروبەرەكەی و نە بەڕێوەبەرانی پێشبڕكیی شاجوانی ئەو وڵاتە، هیچیان لەبارەی مردنەكەی ئاشكرا نەكردووە.

لەبارەی مردنەكەیەوە بەڕێوەبەرانی پێشبڕكیی شاجوانی ئەندۆنسیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویان كردووەتەوە، بە خەمێكی قووڵەوە دامەزراوەكەمان مردنی پۆتری ئەندریانی جۆفیشا رادەگەیەنێت، راستییەكەی ئەو تەنیا هەڵگری ئەو نازناوە نەبووە بە تەنیا، بەڵكو بەشێك بوو لە خێزانە گەورەكەمان، رۆحێكی زۆر جوانی هەبوو و بە ئاسانی دەچووە ناو تەواوی دڵەكان، مردنەكەی پێشوەختەیە و یادەوەرییە جوانەكانی بۆ بەجێهێشتووین و بە نەمری لەلامان دەمێنێتەوە.

ئەوەیش دەڵێن كە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆیان و هەوادارانی دەكەن، داوا لە خوا دەكەن سەبر و ئارامییان پێ ببەخشێت.

شاجوانی ئەندۆنسیا پێشتر نەخۆش نەبووە و تووشی هیچ رووداوێكی خراپ نەبووە، كاتێك لە ناكاودا كۆچی دوایی دەكات، رووداوەكە گومان دروست دەكات بەتایبەتی یەك رۆژ بەرلە مردنەكەی، خۆی بۆ رێوڕەسمی چوونە ناو 26 ساڵی تەمەنیەوە ئامادە دەكرد، لەناو ماڵەكەی خۆی كۆچی دوایی كرد.

كيلۆی گۆشت له‌ گرتووخانه‌كانی عێراق به‌ 100 هه‌زار دیناره‌ سەرتاشەكانی سلێمانی بۆ قایمقام: كاتمان بۆ رێكخەن

زۆرترین خوێنراو‌

كيلۆی گۆشت له‌ گرتووخانه‌كانی عێراق به‌ 100 هه‌زار دیناره‌

دوای 94 ساڵ خاوەنی گۆرانی “خەیاڵ كردی” كۆچی دوایی كرد بەهۆی دروستبوونی چەندان كێشەی كۆمەڵایەتی دۆمینەی كوردی داخرا هەشت پارێزگای عێراق 50 پلە تێدەپەڕێنن

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *