لە ئامادەكردنی بودجەدا بانكی نێودەوڵەتی هاوكاریی عێراق دەكات

بینەر: (895)

لە كۆبوونەوەی فالح ساری وەزیری دارایی عێراق و شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی دووپات لەسەر ئەوە كراوەتەوە، لە ئامادەكردنی بودجەی داهاتووی عێراقدا بانكەكە هاوكاریی عێراق دەدات.

ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی حوزەیران، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی كۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە میكانیزمی هاریكاریی نێوان وەزارەتی دارایی و بانكی نێودەوڵەتی كراوە، بانكی نێودەوڵەتیش ئامادەیە پشتیوانیی تەكنیكی و راوێژكاری بە عێراق بدات بۆ ئامادەكردنی بودجەی داهاتوو.

وەزیری دارایی عێراق بۆ شاندەكەی بانكی نێودەوڵەتی دووپاتی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، عێراق ئامادەیە چاكسازی دارایی بكات و داهاتی نانەوتی بەهێز بكات.

پێشتر عێراق بودجەی سێ‌ ساڵی ئامادە كردبوو بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025، بەڵام لە دوایین ساڵ پاكتاوی ژمێریاری بۆ بودجەكە نەكراوە و هیچ خشتییەكی خەرجی و داهات بە پەرلەمانی عێراق نەدرا. تا ئێستەیش حكوومەتی عێراق هیچ ئامادەكارییەكی بۆ بودجەی 2026 نەكردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *