كەشتییەكی بیانی لە بەسرە كرایە ئامانج

بینەر: (544)

میدیای عێراقی ئاشكرای دەكات، تەقینەوەیەك لە كەشتییەكی بیانیی زەبەلاح لە ئاوی كەنداو لە نزیك بەندەری ئوم قەسری عێراقی رووی داوە و تا ئێستە هۆكارەكەی دیار نییە.

ئەمڕۆ دووشەم یەكی حوزەیران، ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز بڵاوی كردووەتەوە، كەشتی زەبەلاحی MSC SARISKY V لە ئاوی كەنداو لە نزیك بەندەری ئوم قەسر، تەقینەوەیەكی گەورە تێیدا رووی داوە و نازانرێ هۆكارەكەی چییە.

سەرچاوەیەكی تەناهی بە ماڵپەڕەكەی راگەیاندووە، لایەنی پێوەندیدار دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە، بەڵام تا ئێستە هۆكار و قەبارەی زیانەكان نازانرێت.

هەندێك لە ماڵپەڕە عێراقییەكان باسیان لەوە كردووە، ئەو كەشتییە پێشتر بارەكانی لە ئوم قەسر داناوە و كاتێك بەتاڵ بووە، تووشی تەقینەوە بووە.

لە ماوەی شەڕی ئێران چەندان جاری تر كەشتییەكانی عێراق لە كەنداو كراونەتە ئامانج.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *