لە كولتووری كۆرییەكاندا خواردنی گۆشتی سەگ بەهی خۆی هەبووە و ئەوەیش بۆ چەندان دەیە دەگەڕێتەوە، بەڵام لەم چەند ساڵانەی دواییدا بەهۆی مافی ئاژەڵان و بەخێوكردنی سەگ لە ماڵان، خواردنی گۆشتەكەی لە كەمیی دابوو، بەپێ بڕیاری پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لە شوباتی ساڵی داهاتوو 2027، بەیەكجاری قەدەغەكردنی بازرگاریكردن بە گۆشتی سەگ دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.
پێگەی “شەفەق نیوز” رۆشنایی خستووەتە سەر ئەو بوارە كە پەرلەمانی كۆریای باشوور لە ساڵی 2024دا، دەنگی بە قەدەغەكردنی گۆشتی سەگ و بازرگانیكردن پێی دا، بڕیارەكە بەو جۆرە بوو كە تەواوی دامەزراوەكان و چێشتخانە و دوكانەكان كە بازرگانی بە گۆشتی سەگ دەكەن، پێویستە لە ماوەی سێ ساڵدا تەواویان دابخرێن، تا ئێستە زۆربەی دامەزراوە و چێشتخانە و دوكانەكانی فرۆشتنی گۆشتی سەگ داخراون و ژمارەیەكی زۆر كەمیان لەو وڵاتە ماون دابخرێن، بۆیە بەپێی بڕیارەكەی پەرلەمان، مانگی شوباتی 2027 بە یەكجاری بڕیارەكە دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.
باس لەوە دەكرێ كە ئێستە لەو وڵاتە جووڵەی بازاڕی گۆشتی سەگ زۆر لە كەمیی داوە، زۆربەی دامەزراوە و چێشتخانە و دوكانەكانی فرۆشتنی گۆشتی سەگ داخراون، زۆربەیان جۆری خواردنەكانیان گۆڕیوە، بەتایبەتی كردوویانە بە فرۆشتنی گۆشتی بزنی رەش، بۆیە ئێستە زۆربەی خەڵكی كۆریای باشوور گۆشتی سەگ ناخۆن، تەنیا بەشێك لەوانەی بەساڵاچوون، وەك كولتوور بایەخ بە خواردنی دەدەن و پێیان وایە بەشێكە لە یادەوەرییەكانیان.
پەرلەمانی كۆریای بشوور لە كانوونی دووەمی 2024دا یاسایەكی دەكرد بۆ قەدەغەكردنی سەربڕینی سەگ و خواردنی گۆشتەكەی، بۆ ئەوەیش مۆڵەتی سێ ساڵ كاتی بە بازرگانان بەو بوارە دا و لە دوای ئەو مۆڵەتە، پێویستە سەرجەمیان دابخرێن، مۆڵەتەكەی تا شوباتی 2027یە و كۆرییەكان لەوكاتەوە بەیەكجاری ماڵئاوایی لە خواردنی گۆشتی سەگ دەكەن.
















Leave a Reply