كابینەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە

بینەر: (230)

لەگەڵ دەستبەكاربوونی مەسروور بارزانی وەك سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دامەزراندنی كابینەی نۆ، لەگەڵ ئەوەی زۆر قەیرانی سروشتی و دەسكرد ڕوویان دا، بەڵام دەستەوەستان نەبوو، سەختیی دۆخەكەی گۆڕی بۆ ئاوەدانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان و سێكتەرە جیاوازەكانی بە پلان بووژاندەوە. پلانی یەكەمی سەرۆك وەزیران بە ئەلیكترۆنیكردنی كاروبارەكانی حكوومەت و فەرمانگەكان بوو كە سەركەوتنێكی زۆر گەورەی بە دەست هێناوە.

“هەژماری من، كارەبا، پڕۆژەی ئاو، بەشێكی تری بیرۆكەكان بوون كە سەركەوتوانە جێبەجێ كران و بووە هۆی بەرەوپێشبردن و خزمەتكردنی هاووڵاتییان. پڕۆژەی ڕێگەوبان و نۆژەنكردنەی شەقامە كۆنەكان، دروستكردنی ئۆتۆبان و پردی تازە و دانانی كامێرای تیژڕۆیی بۆ خزمەتكردنی شۆفێر و سەلامەتیی گشتی، كەمكردنەوەی ڕووداوی هاتوچۆی 100% لێ كەوتووەتەوە و ئامانجەكانی بە خێرایی پێكا، بۆیە ئێستە هەموو ئەوانەی سەرەتا دژی دانانی كامێرا بوون، ئێستە شانازیی پێوە دەكەن.

دروستكردنی پۆند و بەنداو و چاندنی ملیۆنان دار و پشتێنەی سەوزایی بۆ گۆڕانی كەشوهەوای پایتەخت، ئامادەكارییەكی بەرچاو و پلان بۆ داڕێژراوبوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا كە جیهانی نوێ زۆر جەختی لەسەر دەكاتەوە و بە پلانە وردەكانی مەسروور بارزانی، كوردستان زووتر خۆی بۆ ئامادە دەكات.

پشتگیریی بەرهەمی ناوخۆیی و پاڵپشتیی جووتیاران بۆ ساغكردنەوەی بەرهەكانیان و چوونە سەر كێڵگە و بەروبوومەكانی جووتیاران لەلایەن سەرۆكی حكوومەت خۆیەوە، دنیایەكی تازەی لە بواری كشتوكاڵدا بەدی هێنا و جووتیاری لەگەڵ خاكەكەی ئاشت كردەوە، ئەمە بەرهەمی ناوخۆی وەها زیاد كرد، ڕاستەوخۆ بیر لە ناردنە دەرەوەی بكرێت و ئێستە دەیان جۆری بەرهەمی ناوخۆیی كوردستان لە ماركێت و بازاڕەكانی وڵاتاندا دەبینرێن و لە داهاتوو زیاتریش دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *