مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، چونكه به كردار كاری گرنگ و ستراتیجی بۆ بیاتنانی سه‌رخان و ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ده‌كات، جگه له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، هاوكات ده‌یه‌وێت ئیراده بۆ هاووڵاتییانی كورد زیندوو بكاته‌وه و وه‌ك كاریزما و سه‌رۆكی حكوومه‌تێكی به‌هێز، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، بۆیه هه‌رده‌م هێرشی ناحه‌زانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی ده‌كرێته سه‌ر به‌مه‌به‌ستی شكاندنی ئه‌و ئیراده سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه ستراتیجییه خاوه‌ن ڕوئیایه، چونكه له هه‌ناوی ماڵباتێكی خاوه‌ن خه‌بات و شۆڕشگێڕ‌دا چاوی كردووه‌ته‌وه و له شاخ و سه‌نگه‌ری به‌رگریدا گه‌وره بووه، هه‌رگیز نازانێت ئیراده شكان و ته‌سلیمبوون چییه! ئه‌و هه‌میشه به‌رانبه‌ر ناحه‌زانی كوردستان به‌پێوه ده‌وه‌ستێت و به‌رگری له میله‌ته‌كه‌ی ده‌كات و پڕۆژه ستراتیجییه‌كانی به‌رده‌وامی پێ ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانێت ئه‌و میله‌ته ده‌بێت خزمه‌ت بكرێت و وڵات ببووژێنرێته‌وه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له یه‌ك كاتدا خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك پاكێجێكی نه‌ته‌وه‌سازی تێكه‌ڵ به یەکتر كردووه و له ئێستەدا بۆ داهاتووی گه‌لێك بیر ده‌كاته‌وه و كار ده‌كات و پلانسازی و نوێكاری بۆ سه‌رڕێخستنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و نیشتمانێكی سته‌ملێكراو ده‌كات و ماندوو نابێت، بێگومان چونكه خاوه‌ن ڕوئیا و ڕوانگه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تسازییه، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، نه‌یاری زۆره و به ئاشكرا به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌رده‌م كار و ڕوانگه نیشتمانییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانیانه‌وه، ساردی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز نازانێت و له فه‌رهه‌نگی ئه‌ودا ته‌سلیمبوون و ساردبوونه‌وه له ئیراده و هه‌وڵه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی نییه، هه‌میشه وه‌ك چۆن له‌ژێر چه‌تر و سایه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا بۆ گه‌له‌كه‌ی خه‌باتی كردووه، ئێستەش ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕێگه‌ی خه‌باته به‌رده‌وامی پێ بدات و به نوێگه‌ری و چاكسازی و پڕۆژه ستراتیجییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له نه‌ته‌وه‌سازیدا بكات و وڵات گه‌شه پێ بدات.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی خۆی باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر كار له‌سه‌ر بنیاتنانی نیشتمانسازی و ده‌وڵه‌تداری له ڕێگه‌ی حكوومه‌تێكی به‌هێزه‌وه بكات، نه‌ك جارێك و دوو جار، سه‌دان جاری تریش، هێرشی ده‌كرێته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕایبگرن، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كان نایوه‌ستێنن و به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كانی تا ئه‌و كاته‌ی هاووڵاتییانی كوردستان به پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه و ئاسووده‌یی ده‌گه‌ن و له سایه‌ی حكوومه‌تێكی به‌هێزی كوردستاندا ده‌حه‌سێنه‌وه و پشوویه‌ك ده‌ده‌ن.
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك حكوومه‌تێك كه هه‌رگیز نازانێت شكست و كۆڵدان و ته‌سلیمبوون چییه! چونكه ئه‌و له‌وه‌ته‌ی چاوی كردووه‌ته‌وه له‌ناو سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریكردندا بووه و به پڕۆژه‌ی سیاسی و ئاسایشی و خزمه‌تگوزاری كاری له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی خاك و نیشتمان و سایكۆلۆجیای تاكی كورد كردووه و ده‌یه‌وێت تاكی كورد بیر له شكست و ته‌سلیمبوون نه‌كاته‌وه، هه‌میشه چاوی له كاری زۆر و پێشكه‌وتن و خه‌ونی گه‌وره و سه‌ربه‌خۆیی بێت، به‌گژ هه‌موو ئه‌و هێرش و شهڕانەدا بچێته‌وه كه نه‌یاران ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی پێ بشكێنن.
مه‌سروور بارزانی چونكه به باوه‌ڕه‌وه بۆ داهاتووی میله‌تێك تێده‌كۆشێت، هه‌رگیز باكی به هه‌ڕه‌شه و به‌ربه‌سته‌كان نییه و هه‌میشه ڕووی له ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی كورده، مه‌سروور بارزانی شه‌ڕی ئه‌وانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت شكست به پڕۆژه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كورد بهێنن، سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، چونكه هه‌ڵگری دۆزێكی ڕه‌وا و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه.
















Leave a Reply