وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی هیندستان سارباناندا سونوال ئاشكرای كرد، كه سێ كه‌شتی هه‌ڵگری ئاڵای وڵاته‌كه‌ی، كه پڕن له نه‌وتی خام به گه‌رووی هورمز بێ هیچ كێشه‌یه‌ك تێپه‌ڕین.
سارباناندا سونوال وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی هیندستان له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، سێ كه‌شتی پڕ له نه‌وتی خام به ئاڵای هیندستانه‌وه به ناوه‌كانی “دێش ڤایبهاڤ، دێسڤیبهۆر، سانمار هیرالد” به سه‌ركه‌وتوویی و بێ كێشه توانیان گه‌رووی هورمز ببڕن و ئێسته به‌ره‌و هیندستان به‌ڕێوه‌ن.
ئاماژه‌ی داوه، هه‌ر سێ كه‌شتییه‌كه هه‌ڵگری 94 سه‌رنشینن له تیمی كه‌شتیوانی و ته‌كنیكی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی ئندیان ئێكسپرێس نووسیویه‌تی، دوو له‌و سێ كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره ڕۆژی 25ی حوزه‌یران/ێۆنیۆ ده‌گه‌نه‌وه هیندستان، به‌ڵام سێیه‌م یه‌كی تهمووز/یۆلیۆ ده‌گاته كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته.
















Leave a Reply