ترسی وڵاتانی ئەوروپا لە لێكەوتەكانی جەنگ لەگەڵ ئێران، تەنیا لەوە كورت نەبووەتەوە كە هێرش بكرێتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ئەوروپا، بەڵكو بۆ پرۆسەی تیرۆركردن و هەڵمەتی تێكدان و سیخوڕی ئەلیكترۆنی درێژ دەبێتەوە، هەواڵگریی وڵاتانی ئەوروپایش تاران لە پشتی ئەو ڕووداوانە هەژمار دەكەن.
بەگوێرەی لیكۆڵینەوەیەك كە ڕۆژنامەی “لۆمۆند”ی فڕەنسی بڵاوی كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، چالاكیی نهێنیی ئێران لە ناوخۆی ئەوروپا ڕوو لە فراوانبوونێكی زۆر و بەرچاوە، تاران پێوەندیی بە تۆڕە تاوانكارەكان و ئەو كەسانەوە كردووە كە خاوەنی تۆمارێكی تەناهیی ناسراون.
ئاماژەی داوە، ئەو پێشهاتانە لە كاتێكدایە كە بۆردمانی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئێران لەلایەن ئەمەریكا و ئیسرائیلەوە وەستاوە، بۆیە ئەمە بووەتە جێی پرسیار، ئایا ئێران بەشێكی ململانێی ناڕاستەوخۆی خۆی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە بۆ سەر خاكی ئەوروپا دەگوازێتەوە؟
ڕووداوەكان ئەوكاتە دەستیان پێ كرد كە لە 27ی ئەیلوول/سێپتێمبەری ڕابردوو، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا هەوڵێكی گوماناوییان بۆ بە ئامانجگرتنی فڕۆكە جەنگییە زەبەلاحەكانی ئەمەریكا لە بنكەی سەربازی فێرفۆرد ئاشكرا كرد، كە هێزەكانی ئەمەریكا لە میانەی جەنگیان لە دژی ئێران ئەو بنكە سەربازییەیان بەكار دەهێنا.
بەگوێرەی لۆمۆند، هەواڵگریی وڵاتانی ئەوروپا زانیارییان لە هەواڵگریی بەریتانیا پێگەیشتووە، لە ئەگەری بەكارهێنانی درۆنی بچووكی بۆمبڕێژكراو لەلایەن ئێران و فڕاندنی بۆ سەر فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا لە بنكە سەربازییەكانی ئەوروپا.
لێكۆڵینەوەكان تا ئێستە نەیانتوانیوە بوونی تەقەمەنی لە ناو ئۆتۆمبێلی گومانلێكراوان بسەلمێنن، تەنیا بوتڵی سووتەمەنیان دۆزیوەتەوە، ئەمەیش یارمەتیدەرە بۆ بەكارهێنانی هێرشكردنە سەر فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا.
پۆلیسی بەریتانیا چەند كەسی گرتووە، بەر لەوەی تۆمەت ئاراستەی دووانیان بە تۆمەتی دۆسیەی پێوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی كراوە، كە مامەڵەیان لەگەڵ دەزگەیەكی هەواڵگری بیانی كردووە.
ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنال لەوبارەیەوە لە زاری بەرپرسێكی دەستەی داواكاری گشتی بەریتانیا بڵاوی كردووەتەوە، كەسێك لە دەرەوەی وڵات بە ناوی “عەلی” لە پشت ئەو تۆمەتبارانە بووە و جووڵاندوونی، تا ئێستە تەنیا ئەوەندە زانیارییە هەیە و بەرپرسیاریەتی ڕوونی ئێران بۆ هەوڵی ئەنجامدانی ئەو هێرشە یەكلا نەبووەتەوە.
كین ماكالۆم بەڕێوەبەری گشتیی دەزگەی هەواڵگریی ناوخۆی بەریتانیا ئێم ئای 5 لە 13ی ئەم مانگە ئاشكرای كرد، پێوەست بە كردە دوژمنكارییەكانی ئێران لە بەریتانیا، تا ئێستە 50 كەس گیراون و خراونەتە ژێر لێكۆڵینەوە. مەترسی بەریتانیا لەو جووڵانەی ئێران بە ئامانجگرتنی بەرهەڵستكارانی ڕژێم و دامەزراوەی جووەكان و بنكە و دامەزراوە سەربازییە ستراتیجییەكانە، ئەمانەیش پشێوی لە وڵاتەكە دروست دەكەن.
لە ماوەی ڕابردوودا 32 وڵاتی دنیا بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركرد و سەركۆنەی توندی هێرشەكانی ئێران لە پلاندانان بۆ كوشتن و تێكدان و ئاگركردنەوە و هێرشی ئەلیكترۆنی كرد. لە بەرانبەردا تاران سەرجەم ئەو تۆمەتانەی بەریتانیای ڕەت كردەوە و ئاماژەی دا، ئەمە هەوڵێكە بۆ لابردنی سەرنجی بەرپرسیاریەتیی لەندەن بەرانبەر بە هێرشەكانی ئێران.
ڕۆژنامە فڕەنسییەكە دووپاتی كردەوە، ئامرازەكانی هەواڵگریی ئێران بۆ هێرشەكان بە تەواوی جیاوازە، ئەوان سیخوڕ و كەسانی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هێرشەكان رەوانە ناكەن، بگرە كەسانی ئاسایی و تۆڕەكانی تاوانكاری بۆ ئەركی چاودێریكردن و هێرشكردن بەرانبەر بە پارە بەكار دەهێنن.
لە 16ی ئەم مانگە، دادگای بەریتانیا حوكمی 20 ساڵ گرتنی بەسەر گەنجێكی نەرویجی تەمەن 19 ساڵ سەپاند، دوای ئەوەی بەشداری لە پلانی كوشتنێك كردووە كە پێوەست بووە بە تۆڕی فۆكسترۆتی تاوانكار لە سوید. ئەو گەنجە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بەكرێ گیراوە و دواتر بە چەك و كەلوپەلی پێویستەوە گەشتی بۆ بەریتانیا كردووە و هەوڵی داوە ناوەندێكی جووەكان لە بەریتانیا بكاتە ئامانج.
















Leave a Reply