حكوومەتی هەرێم گۆڕانكاریی نوێ لە داهات و خەرجی دەكات

بینەر: (748)

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكانی تر ئاگادار دەكاتەوە كە تێبینی و هەڵسەنگاندنی گشتی بۆ دۆخی دارایی و مەترسییە چاوەڕوانكراوەكان بكەن، بەشێوەیەكی فەرمی ئاراستەی سكرتارییەتی ئەنجوومەنی وەزیران بكەن.

لە دوای شەڕی ئێران و ئەمەریكا دۆخی ناوچەكە گۆڕا و كوردستان كەوتە ناو هەلومەرجێكی نوێی داراییەوە كە چیتر داهاتی وەك پێویست نەما.

ئێستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رێكخستنەوەی دەزگاكانی لە بواری داهات و خەرجی، جارێكی تر پێداچوونەوە دەكات.

بەپێی ئاگادارییەك كە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتەكانی ناردووە، پێویستە هەر وەزارەت و دامەزراوەیەك یاداشتێكی پشتبەستوو بە ئاماری نوێ ئامادە بكات كە چەندان تەوەری سەرەكی بگرێتەوە، لەوانە: سەرچاوەكانی داهات، وردەكاریی خەرجییەكان، ژمارەی میلاكات و كۆی تێچووی مووچە و نەسریە.

هەروەها دووپات كراوەتەوە كە پێویستە ئاستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و ڕیزبەندییان بەپێی گرنگی و پێویستی دیاری بكرێت.

هاوكات هەڵسەنگاندنی كێشە و بەربەستە داراییەكان و خستنەڕووی پێشنیاز بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی خەرجییە ناپێویستەكان، لەگەڵ تیشك خستنەسەر ئاستی بەكارهێنانی سیستمی ئەلیكترۆنی و هەنگاوەكانی چاكسازیی كارگێڕی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *