بەرزیی پەستانی خوێن لە منداڵی ساوا مانای چییە؟

بینەر: (1.0K)

توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات كە بەرزیی پەستانی خوێن لە منداڵی تازە لەدایكبوو، ئاماژەیەكە بۆ زیادبوونی مەترسیی بەرزیی پەستانی خوێنیان لە قۆناغەكانی دوای ئەوە، كە رەنگە ئەوەش پێوەندیی بە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێنەوە لە داهاتوو هەبێت.

لە توێژینەوەیەكی بەلجیكی كە 500 منداڵی تەندروستی گرتەوە، ئەوانیان لە ماوەی چەندان ساڵ چاودێری كرد، واتە چاودێریی پەستانی خوێنیان كرا هەر لە دوای لەدایكبوونیانەوە و لە قۆناغەكانی پێش چوونە قوتابخانەوە و دوای چوونیشیان، ئەوەش بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنی پەستانی خوێنیان بەپێی قۆناغەكانی گەشەكردنیان.

ئەنجامەكان دەریان خست كە ئەو منداڵانەی لەكاتی لەدایكبوونیان یان لە قۆناغی پێش چوونە قوتابخانە پەستانی خوێنیان بەرز بووە، بە رێژەی 3.75 جار زیاتر لە تەمەنی دوای چوونیان بۆ قوتابخانەش پەستانی خوێنیان بەرز بووە، هەروەها دەركەوت كە 80%ی منداڵان پارێزگاریان لە ئاستێكی جێگیری پەستانی خوێنیان كردووە، لەوكاتەی ئەوانەی سەرەتا پەستانی خوێنیان بەرز بووەن لە تەمەنی دوای قوتابخانەش هەر بەرز بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *