كێشەیەكی گەورەی بەرپرسانی عێراق ئەوەیە لە میدیاكان شتێك باس دەكەن و لە راستیشدا شتر تر هەیە، حكوومەتە دوای یەكەكانی عێراق سەتان بەڵێنیان بە خەڵك داوە و كەمێكی هاتووەتە دی، وەك ئەوەی قسە و خەمڵاندنیان واقیعی نەبووە و خوێندنەوە و حسێبیان بۆ بۆ رووداوەكان بە وردی و درێژبینی نەكردووە، ئێستە كە هاوپەویمانان و ئەمەریكا دەكشێنەوە، لەگەڵ ئەوەی بۆ دوای ئەو كاتە هیچ پلانێك نییە، ئەوە وای لە شارەزایان كردووە وریایی بدەن و زەنگی مەترسی لێ بدەن.
بەپێی توێژینەوەكان، كشانەوەی سوپای هاوپەیمانان و ئەمەریكا لە عێراق، كە بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە تەواو ببێت، دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر دۆخی تەناهیی ئەو وڵاتە، ئەوەش بە هۆی لاوازی توانای سەوپای عێراق، بەتایبەتی كە تا ئێستە بە تەواوەتی پشتی بە زانیاریی هەواڵگری و پاڵپشتیی لۆجیستی و فڕۆكەكانی هاوپەیمانان و ئەمەریكا لە رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەی داعش بەستووە و ئەوان بە بەردەوام سەركوتكراون، جیا لەوە كشانەوەكە دەبێتە مایەی دروستبوونی ئاڵۆزی و شەڕی ناوخۆیی لە نێوان میلیشیاكان خۆیان و پێكهاتەكانی تری وەك كورد و سوننە.
پێشبینیی دەكرێت و ئەگەری زۆرە لە دوای كشانەوەی سوپای ئەمەریكا و هاوپەیمانان، لە سایەی لاوازیی هەواڵگری و توانای چاودێری و فڕۆكەوانیی سوپا و هێزە تەناهییەكانی عێراق و بوونی بەرژەوەندی میلیشیاكان لە سەرهەڵدانەوەی داعش، ئەو رێكخراوە، بەتایبەتی لە هەندێك ناوچەی دوورەدەست و نەیار بۆ میلیشیاكان سەر هەڵبدانەوە، بەتایبەتی هەندێك ناوچە هەن ئێستەش حكوومەت نەیتوانیوە بێ هاوپەیمانان كۆنترۆڵیان بكات و بە بەردەوام بۆشایی تەناهیان تیادایە.
بۆیە بۆ ئەو قۆناغە و بە هەنگاو مەترسی سەرهەڵدانی ئاڵۆزی و پشێوی گەورەی تەناهی هەیە، چونكە زۆر هۆكاری هاندەر هەن كە ماون و چاوەڕوانی رەخسانی دۆخەكە بۆ ئەو كارە دەكەن و لە بەرژەوەندی ئارامی و سەقامگیری نین، بۆیە زۆرێك لە هێزە توندڕۆكان، بە هەموو جۆرەكانییەوە چاوەڕوانی 30ی ئەیلوول دەكەن، بەتایبەتی كە ئەزموونی پێشتر هەیە و لە 2011 هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق كشانەوە و دوای دەركەوتنی قاعیدە و داعش لە 2014 لەسەر داوای عێراق گەڕانەوە و ئێستەش حكوومەتی جارێكی دەڵێت توانای پاراستنی وڵاتی هەیە و رێككەوتنی كشانەوەی ئەو هێزانەی كردووە.
كشانەوەی ئەمەریكا تەنیا كار لە دۆخی عێراق ناكات، رەنگە ئەو كشانەوە زیاتر پێوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكاوە هەبێت و لە بەرژەوەندیی ئەو وڵاتە بێت، بۆیە كاریگەرییەكەی لەسەر تەواوی ناوچەكە دەبێت، كاتێك هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەكشێنەوە، مانای ئەوە نییە پاراستنی باڵوێزخانە و نێردە دیپلۆماسییەكانی بە هێزەكانی عێراق دەسپێرێت، بەڵكو عێراق كاریگەری زۆر زیاتری بەسەر دەردەكەوێت، پێشتریش بەرپرسانی عێراق كشانەوەی ئەو هێزانەیان لە ترسی رووخانێكی تری دۆخی تەناهی لە عێراق رەت دەكردەوە.
مەبەستی سەرەكیی بوونی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە عێراق رووبەڕووبوونەوەی داعش و رێگرتنە لە سەرهەڵدانەوە و گەشەكردنەوەیەتی، بۆیە پێوەری سەرەكیی سەركەوتنی پرۆسەی كشتنەوەی ئەو هێزانە، دۆخی رێكخراوەكە لەسەر خاك و توانای هێزە تەناهییەكانی عێراقە بۆ رووبەڕووبوونەوەیەتی، لە حاڵەتی زیادبوونی مەترسیی رێكخراوەكە لە چەند مانگی داهاتوودا، بە گشتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا رەنگە بۆشاییەكی تەناهی دروست بكات، جیاوازییەك لە توانای تەكنۆلۆجی لای عێراقییەكان هەیە، چونكە ئەمەریكا خاوەن توانایەكی گەورە و پێشكەوتووی هەواڵگری و چاودێرییە و بە بەردەوام چاودێری پاشكاوەی داعشی لە عێراق كردووە و گورزی پێشوەختەی لێ وەشاندوون.
كارۆلین رۆز بەڕێوەبەری بەشی ململانێكان و پاشەكشەی سەربازی لە پەیمانگەی نیو لاینز وریایی لە هەڵنەسەنگاندنی سیناریۆكانی دوای كشانەوەی ئەمەریكا لە عێراق بە خاوەن بڕیارەكانی سیاسەتی واشنتن دەدات، لەوانە لەبارەی چۆنیەتی پشتبەستن بە خۆ لە لایەن نێردە مەدەنی و سەربازیەیكانی دەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەك ناتۆ لە عێراق، هاوكات هێزە تەناهییە عێراقییەكان چۆن دەتوانن رووبەڕووی هەڕەشەكانی داعش و میلیشیاكانی ئێران بێ یارمەتی ئەمەریكا ببنەوە؟، وڵات و لایەنە دەرەكییەكان چۆن هەوڵی ركابەری لەسەر خاك و دەسەڵاتی سیاسی لە عێراق لە بری بوونی ئەمەریكا و هاوبەشییەكی درێژخایەن لەگەڵی دشەدەن؟















Leave a Reply