بۆچی ژنی دووگیان زیاتر شت لەبیر دەكات؟

بینەر: (11)

قۆناغی دووگیانیی ژن، قۆناغێكی نائاساییە و گۆڕانكاریی گەورە بەسەر جەستە و دروون و میزاج و بیركردنەوەی ژن دێت، زۆرێك لەوان تووشی ئاڵۆزیی بیركردنەوە و لەبیركردن دێنەوە، كە بە “مێشكی دووگیان”، ناسراوە.

توێژینەوەیەكی نوێ باسی میكانیزمێكی بایۆلۆجی بۆ لێكدانەوەی ئەو حاڵەتە دەكات، بۆ گۆڕانكاری لە بازنەیەكی دەمار بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە لەشی دووگیان دەیگەڕێنێتەوە، كە ئەوە شتێكی ئاساییە لە كاتی دووگیانی ژندا.

لە تاقیكردنەوەكانی لەسەر مشك لە تاقیگە كراوە، توێژەران بۆیان دەركەوت كە لەو قۆناغەدا كێشەیەكی كاتی لە یادەوەری، بێ گۆڕانكاریی میزاج دروست دەبێت، بەو هۆیەوە بازنەی دەمارەكانی نێوان دوو ناوچەی مێشك پێوەندیدار بە رێكخستنی فەرمانە سەرەكییەكانی لەش و یادەوەری تووشی شێوان دێتەوە، زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنەكە دەبێتە هۆی پەكخستنی ئەو بەشەی تایبەتە بە یادەوەری.

بۆیە ژنی دووگیان تووشی كێشەی بیرهاتنەوە و ئاڵۆزیی مێشك دێتەوە، بەتایبەتی لە قۆناغەكانی پێشكەوتووی دووگیانیدا، رەنگە ئەو حاڵەتە بۆ دوای منداڵبوون بەردەوام بێت، ئەو ژنە توانای مانەوەی زانیاری لەسەر هەردوو ئاستی كورت و دوورمەودا كەم دەبێتەوە، ناوەكان و هەندێك وشە و زانیاری بڵاو لەیاد دەكات، بەڵام بەرەبەرە كۆتایی دێت و ئەو ژنە ئاسایی دەبێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *