خواردنەوەی سركەی سێو كۆمەڵێك زیانی هەیە

بینەر: (9)

رێژەیەكی زۆری خەڵكی كوردستان رۆژانە سركەی سێو دەخۆن و ئەوەش وەك چارەسەری زۆر نەخۆشی بەكاری دێنن، لەوانە قەڵەوی و چەورییەكان، بەڵام پسپۆران هۆشداریی دەدەن كە سركە كۆمەڵێك زیانی هەیە.

خواردنەوەی سركە لە هەرێمی كوردستان چ لە ئاستی راگەیاندن و چ لە ئاستی شارەزایانی گیادەرمانی و خەڵك بەگشتییەوە رێكلامی بۆ دەكرێت، ئەوەش وایكردووە خەڵكێكی زۆر رۆژانە بەكاری بێنن.

شارەزایان كۆمەڵێك زیانی سركەیان خستووەتەڕوو كە پێویستە بەركارهێنەرانی ئاگادار بن.

زیانەكانی سركەی سێو چین؟

پزیشكان دەڵێن، مینای ددان لاواز دەكات و دەبێتە هۆی هەستیاریی ددانەكان.

هاوكات ئەوەشیان گوتووە، خواردنی بەشێوەی خەست دەبێتە هۆی سووتانەوە و هەوكردنی سورێنچك و گەدە.

باسیان لەوەش كردووە، بەكارهێنانی بە بڕی زۆر و بۆ ماوەیەكی درێژ، ئاستی پۆتاسیۆم لە خوێندا كەم دەكاتەوە و ئێسكەكان لاواز دەكات.

پزیشكان دەڵێن، لە هەندێك كەسدا دەبێتە هۆی دڵتێكەڵهاتن و خاوبوونەوەی كرداری بەتاڵبوونی گەدە.

پێویستە سركەی لەناو ئاو بكرێت و بەتەواوی روون بكرێتەوە و بەخەستی نەخورێت، بە ڕێژەیەكی كەم بەكار بهێنرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *