كاتێك به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستین و ده‌چیته سه‌ر سفره‌ی ژه‌می به‌یانی، زۆر كه‌س به خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌ست به ڕۆژه‌كه‌یان ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی به دوای به‌ئاگاهاتنه‌وه و نه‌هێشتنی ته‌مبه‌ڵی ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به دوای پێكهاته خۆراكییه‌كانن، په‌رداخێك شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ده‌خۆنه‌وه. هه‌ردوو خواردنه‌وه‌كه ئه‌ریكی جودایان هه‌یه و خواردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی ده‌یخۆینه‌وه كاریگه‌رییه‌كانی به‌ده‌رده‌خات.
قاوه ده‌وڵه‌مه‌نده به كافیین كه یارمه‌تی به‌ئاگاهاتنه‌وه و وریابوونه‌وه ده‌دات و هه‌ستكردن به ماندوویه‌تی و خه‌واڵوویی ناهێلێت، به‌ڵام بڕی كافیین له فنجانێك قاوه‌وه به‌هۆی قه‌باره و جۆری قاوه‌كه و شێوازی ئاماده‌كردنی ده‌گۆڕێت، بۆیه هه‌موو كوپێك قاوه و جۆره قاوه‌یه‌ك بڕی جیاوازی كافیین له‌خۆ ده‌گرن.
خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه دوورمان ده‌خاته‌وه له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو و زۆر خواردنه‌وه‌یشی زیان به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت.
له به‌رانبه‌ردا شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ بڕی پێویستی ڤیتامین سی بۆ جه‌سته ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، كه سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات و كۆلاجین و پۆتاسیۆم و فۆلات به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌و میوه‌یه به‌هه‌مانشێوه پێكهاته‌ی ڕووهكی تێدایه، بۆیه له ڕووی به‌های خۆراكییه‌وه به ته‌واوی له قاوه جیاوازه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا پرته‌قاڵ شه‌كری سروشتی باشی تێدایه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات شه‌كره‌ی خوێن به خێرایی به‌رز بكاته‌وه، بۆیه خواردنی كاربۆهیدرات و پرۆتین و چه‌وری و ڕیشاڵ له‌گه‌ڵیدا پێویسته، تا به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن هێواش تر بكرێته‌وه.












Leave a Reply