جیاوازی جۆرەكانی یەكەم و دووەمی نەخۆشی شەكرە چییە؟

بینەر: (12)

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە بڵاوترین نەخۆشییە درێژخایەنەكان، چەند جۆرێكی هەیە، لەوانە یەكەم و دووەم و شەكرەی دووگیانی و هیتریش، لە هەموو حاڵەتەكانی پێویستە چارەسەر و كۆنترۆڵ بكرێت، چونكە كاریگەریی گەورەی لابەلایان هەیە.

بەپێی كۆمەڵەی ئەمەیكی بۆ شەكرە، جۆریە یەكەمی نەخۆشییەكە كاتێك دروست دەبێت كە سیستمی بەرگری لەش بە هەڵە هێرش دەكاتە سەر خانەكانی پەنكریاس كە لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین بەرپرسیارن، بەو شێوەیە لەش توانای بەرهەمهێنانی ئەنسلۆینی نامێنێت یان بڕێكی زۆر كەمی بەرهەم دێنێت، هەرچی جۆری دووەمە، كاتێك دروست دەبێت كە لەش وەك پێویست وەڵامی بۆ ئەنسۆلین نابێت، واتتە بەرگری بۆ ئەنسۆلین دروست دەبێت، بە تێپەڕبوونی كات پەنكریاس توانای بەرهەمهێنانی بڕی پێویستی ئەنسۆلینی نامێنێت و بەو شێوەیە ئاستی شەكری خوێن بەرز دەبێتەوە.

لە جۆری دووەم چەند هۆكارێك ئەگەری تووشبوون زیاتر دەكەن، لەوانە زیادی كێش و قەڵەوی و كەمیی جووڵانەوە و وەرزشكردن و بۆماوە و تۆماری خێرانی و چوونە ناو تەمەن، جۆری یەكەمی لە هەر تەمەنێك بە دیار دەكەوێت، بەڵام زیاتر لە منداڵ و مێردمنداڵ و گەنجان، ئەگەری هەیە لە كەسانی پێگەیشتووش دروست ببێت، جۆری دووەمی ئەویش لە هەر تەمەنێك ئەگكەری دروستبوونی هەیە، بەڵام زیاتر لە كەشانی پێگەیشتوو.

سەبارەت بە نیشانەكانیان، نیشانەكانی جۆری یەكەم كتوپڕ و روونتر دەردەكەون، جۆری دووەمی بە هێواشی گەشە دەكات، لەوانە ساڵانێك بێ ئەوەی هەستی پێ بكرێت سەر هەڵدەدات، لە نیشانەكانی هەردوو جۆر، تێنوێتی و زۆری میزكردن و شەكەتی و شێوانی بینین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *