بۆردمانه‌كان نرخی نه‌وتیان به‌رز كرده‌وه‌

بینەر: (621)

جارێكی تر نرخی نه‌وت به‌هۆی بۆردمانكردنی به‌یرووت له‌لایه‌ن ئیسرائیل و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاران و ته‌له‌ئبیب به‌ مووشه‌ك له‌ دژی یه‌كتر به‌رزبووه‌وه‌ و به‌رده‌وامبوونی گرژییه‌كانیش پێشبینی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ دووباره‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بباته‌وه‌ سه‌رووی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بۆرسه‌ی دنیا، نرخی نه‌وتی خام سێ دۆلار و 20 سه‌نت و به‌ ڕێژه‌ی 3.39% به‌رزبووه‌وه‌ و به‌رمیلێكی به‌ 96 دۆلار و 24 سه‌نت فرۆشرا، هاوكات نرخی نه‌وتی خامی ته‌كساسیش دوو دۆلار و 87 سه‌نت و به‌ ڕێژه‌ی 3.17% به‌رزبووه‌وه‌ و نرخی به‌رمیلێكی گه‌یشته‌ 93 دۆلار و 41 سه‌نت.

به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرایی نرخی نه‌وت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ بۆردمانكردنی به‌یرووت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ تووڕه‌یی ئێرانی به‌ دوای خۆیدا هێنا و تاران چه‌ندان مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و ئیسرائیلیش به‌ هه‌مانشێوه‌ وه‌ڵامی مووشه‌كی ئێرانی دایه‌وه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *