ئەو كێشە تەندروستییانەی گورچیلە لەناو دەبەن

بینەر: (1.2K)

هەندێك كێشەی تەندروستی هەن جیا لەوەی خۆیان كێشەن و راستەوخۆ زیانیان هەیە، زیان بە گورچیلەكانی مرۆڤ دەگەیەنن و لاوازیان دەكەن و لە بەجێگەیاندنی فەرمانەكانیان پەكیان دەخەن، بۆیە پێویستە ئەو حاڵەتانە دەستنیشان بكرێن و چارەسەر بكرێن، لەو كێشانە:

*نەخۆشی شەكرە، لە هۆكارە سەرەكییەكانە بۆ پەككەوتنی گورچیلە و تێكچوونی لوولە وردەكانی خوێن، كاتێك لەش خوێ گل دەداتەوە و خوێن بە باشی پاك ناكرێتەوە، هەروەها تێكچوونی هەستە دەمارەكان بەهۆی شەكرەوە زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت.

* بەرزیی پەستانی خوێن، دەبێتە هۆی لاوازبوون و كشانی لوولەكانی خوێن، بەتایبەتی لوولە خوێنەكانی گورچیلە و بەوەش كار لە بەجێگەیاندنی فەرمانەكانی دەكات، چەند هۆكارێك بۆ بەرزیی پەستانی خوێن هەن وەك سیستمی خۆراك و رارایی و وەرزشنەكردن و هیتریش.

*گورگە، ئەو نەخۆشییە وات لە سیستمی بەرگری لەش دەكات هێرش بكاتە سەر چەند ناوچەیەكی لەش، لەوانە گورچیلەكان، دەبێتە هۆی هەوكردنی گورگەیی گورچیلە و كار لە لوولەكانی خوێن دەكات.

*كۆبوونەوەی شلە لە لەش، ئەگەر مرۆڤ نەتوانێت رۆژانە چەند جارێك میز بكات، میز لە لەشی كۆ دەبێتەوە و قەتیس دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی لەناوچوونی گورچیلە بەهۆی ئەو گوشارەی سەری و تووشبوونی بە هەوكردن، لە هۆكارەكانی ئەو حاڵەتەش ئاوسان و شێرپەنجەی پرۆستات و بەردی گورچیلە و شێرپەنجەی میزڵدان و قۆڵۆنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *