کتێبێکی مێژوویی دەگمەن دۆزراوەتەوە کە لە سەدەی 17 چاپ کراوە و نەخشەی کوردستانی تێدایە

بینەر: (1.6K)

\"\"

وێستگەنیوز_

کتێبێکی مێژوویی دەگمەن کە لە ساڵی 1722 لە لەندەن چاپکراوە، دۆزرایەوە، تیشک دەخاتە سەر ژیان و فەرمانڕەوایی تەیمورلەنگ (تیمور-بێک)، ئیمپراتۆری مەغۆل و تەتەرەکان. 

ئەم کتێبە کە ناونیشانەکەی \”مێژووی تەیمور-بێک\”ە و لەلایەن شەرەفەددین یەزدییەوە نووسراوە، بەرگی یەکەمە و بە گرنگترین سەرچاوە دادەنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە سەردەمی تەیمورلەنگ.

ئەم چاپە دەگمەنە لە 542 لاپەڕە پێکدێت، لەگەڵ دوو نەخشەی هاوپێچکراو. کتێبەکە نەخشەی کوردستانی تێدایە و بەرگەکەی لە چەرم دروستکراوە و بەهۆی کاتەوە زیانی پێگەیشتووە و  بەڵام ناوەڕۆکی دەقەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پارێزراوە و وەکو خۆی ماوەتەوە. 

ئەم دۆزینەوەیە بۆ توێژەران و مێژوونووسان زۆر گرنگە، چونکە ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ تێگەیشتن لە یەکێک لە گەورەترین فەرمانڕەواکانی مێژوو و ئەو گۆڕانکارییانەی لە سەردەمی ئەودا ڕوویانداوە و لە سەدەی 17دا چاپ کراوە.

PM:02:20:28/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 12
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *