چەمچەماڵ لەنێوان هاوینێکی گەرمی بێ ئاو و زستانێکی لافاوی دا .

بینەر: (1.2K)

شیلان عزالدین

قەزای چەمچەماڵ لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە پارێزگای سلێمانیە ، بەڵام وەکو ناوچەیەکی کێشە لەسەر سەیر دەکرێت لەنێوان حکوموتی هەرێم و حکومەتی عێراق دا ، چونکە لە پێشوودا بەبڕیاری سیاسی لە ڕووی ئیداریەوە لە پارێزگای کەرکوکەوە خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی .

لەدوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ وە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو شارەی بەسەربازگە کردوەو کردویەتی بە بازاڕی ساغکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت .

لەدوای ئەوەی هاوڵاتیانی چەمچەماڵ چەندین جار دوای چارەسەرکردنی ئەو بێ ئاوییەیان کردبوو کە ڕووی کردبوە شارەکە ، بەدەست ئەو گرفتەوە دەیاناڵاند حکومەتیش بەدەم داواکەیانەوە نەدەهات ببوو بە قوربانی لە نێوان هەردوو حیزبی پارتی و یەکێتی دا و چارەسەریان نەدەکرد ، بەڵام بەهەوڵی خێرخوازان بەشێ لەو گرفتە چارەسەرکرا کە ئەمە کاری حکومەتە نەک خێرخواز ، چونکە حکومڕانی بە هاوکاری خێرخوازی ناکرێت .

دوای ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا بارانێکی بەخوڕ ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد بینیمان لافاو قەزای چەمچەماڵی گرتەوە و بووە هۆی گیان لە دەستدانی دوو هاونیشتیمانی بریانداربوونی دەیانی تر ، بەداخەوە بۆ ئەو کارەساتە ، بەڵام لەم ڕووداوە سروشتەیدا ئەوەمان بینی کە نەک تەنها دانیشتوانی قەزاکە دەناڵێنن بەدەست کەمی ئاوی خواردنەوەوە بگرە سیستەمی ئاوەڕۆشی لە وێران وێرانترە بگرە ئەتوانین بڵێن کەم ترین گەرەکی سیستەمی ئاوەڕۆی هەیە . دەبێت بۆ لەمەودوا چەند ساڵی کە هاوربکەن بۆ باشکردنی سیستەمی ئاوەڕۆی قەزاکە یان ڕاستەوخۆ داوا لە خێرخوازان بکەن بەهانای شارەکەوە بچن و چارەسەری کێشەکانیان بکەن .

ئەو دیمەنی قەزایەک بوو لە ڕووی سامانی سروشتیەوە دەتوانین بڵێتن دەوڵەمدنترین شاری هەرێمی کوردستانە دەبێت شارەکانی دیکە چۆنبن . هیوادارم سەرجەم هاونیشتمانیان دووربن لە هەر ڕووداوێ دێتە پێش سەلامەتبن ، داواش لە خێرخوازان دەکەم بەدەم دوای چەمچەماڵێکانەوە بچن چونکە حکومەت تەنها لە خەمی دامەزراوەکانی خۆیدایەو هاوڵاتی پشت گوێ خستووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *