هێشتا ئاگرەکەی شاخەکانی سنووری ناحیەی سەنگەسەر کۆنترۆڵ نەکراوە

بینەر: (973)

\"\"

وێستگەنیوز_

لە بەیانییەوە ئاگر لە شاخەکانی سنووری گوندی زورکان لە ناحیەی سەنگەسەری ئیدارەی راپەڕین کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن و دەڵێن \”ناوچەکەی سەختە و کۆنتڕۆڵ کردنی زەحمەتە\”.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئابی 2025، عەلی قادر، وتەبیژی بەرگری شارستانی راپەڕین رایگەیاند، ئاگرەکە لە پوش و پاوانی شاخی سەنگەسەر کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی بنکەی سەنگەسەر و ژاراوەوە قەڵادزێ بەهاوبەشی خۆبەخشانی ناوچەکە، سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن تا ئیستاش ئاگرەکە هەر بەردەوامە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین دەڵێت: هەتا ئێستا زیاتر لە 50 دۆنم لە پوش و پاوان و دارو  درەخت سووتاوە و پێشبینیش دەکەن رێژەکە زیاتریش بکات بەهۆی ئەوەی ناوچەکە سەختە و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەی سەخت کردووە.

PM:08:19:19/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 8
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *