بینەر:
(1.1K)
شارەزایان و پسپۆران دووپات لەوە دەكەنەوە، خواردنی فاسۆڵیای ڕەش بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر ڕیشاڵ و پرۆتین و پێكهاتەی ڕووەكی تێدایە، یارمەتیی تەندروستیی دڵ و ڕێگری لە پیربوون دەكات و تەمەن درێژ دەكات.
پسپۆرانی بواری خۆراك دەڵێن، پێویستە فاسۆڵیای ڕەش بخرێتە ناو زۆربەی ژەمەكانی ڕۆژانەی خەڵك، چونكە بە ڕێژەیەكی فراوان بەردەستە و نرخەكەی لە بازاڕ هەرزانە، سوودەكانیشی بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ یەكجار زۆرە.
تارا شمیدت گەورە پسپۆری بواری خۆراك لە مایۆ كلینیك دایت لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمەریكا دەڵێ، فاسۆڵیا خۆراكێكە قەدری تەواوەتی ناگیرێت، سەرەڕای ئەوەی بەهای خۆراكی زۆر بەهێزی هەیە.
زیاتر گوتی، فاسۆڵیا دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پرۆتین و ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆرەكان و بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە و دەتوانێ هەڵبگیرێت.













Leave a Reply