عومەر وائیلی: تەواوی بازگە ناوخۆییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لادەبرێن

بینەر: (1.3K)

سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رای گەیاند، یەكخستنەوەی ڕێكارە گومرگییەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دەستی پێ كردووە، بەوەش تەواوی بازگە ناوخۆییەكانی نێوان هەردوولا لادەبرێن.

عومەر وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان رای گەیاند، لێكگەیشتنی زۆرباش بۆ ڕێكخستنی پێناسی گومرگی و یەكخستنی پشكنینی پێشوەختەی ئەو كاڵایانەی دەگەنە عێراق هاتووەتە ئاراوە.

وائیلی هەبوونی بازگەی لە نێوان هەرێم و عێراق بە “كارێكی نامۆ” وەسف كرد، كە لەگەڵ یەكخستنەوەی پێناس و ڕێكارەكاندا، پێویستیان پێ نامێنێت و هەڵدەوەشێنرێنەوە.

عومەر وائیلی دووپاتیشی كردەوە، دەبێت دەروازە سنوورییەكان ببنە پردێك بۆ لێكنزیكبوونەوەی هەردوو حكوومەتی فیدراڵا و هەرێم، نەك هۆكاری لێك دووركەوتنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *