زانایان چۆنیەتیی تەشەنەكردنی خانە شێرپەنجەییەكانیان دۆزییەوە

بینەر: (1.3K)

زانایانی زانكۆی ستانفۆردی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ستراتیجێكی لە ناكاوی خانە شێرپەنجەییەكانیان بۆ بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردن بە جەستەی مرۆڤ دۆزییەوە، ڕایان گەیاند كە خانە شێرپەنجەییەكان، پێكهاتەی میتۆكۆندریا كە وێستگەی وزەن لە ناو خانەكانی بەرگریی جەستەن، دەیدەزن. ئەمەیش دەبێتە هۆی لاوازكردنی سیستمی بەرگری و خێرایی بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی خانە و گرێی شێرپەنجەیی بە جەستە و خۆ گواستنەوەی بۆ گرێ لیمفاوی، ئەمە هەنگاوێكی سەرەتا و گرنگە بۆ گەشەكردنی نەخۆشیی شێرپەنجە.

گرێ لیمفاوییەكان، ناوەندی سەرەكی و چالاكی سیستمی بەرگریی جەستە و ژمارەیەكی زۆر خانەی تێدایە كە كار دەكەن بۆ دۆزینەوەی خانەی شێرپەنجەیی و كۆنترۆڵكردن و لەناوبردنیان، بەڵام لە هەمان كاتدا بڵاوترین شوێنە كە گرێ شێرپەنجەییەكان لە قۆناغەكانی سەرەتای تووشبوون بەم نەخۆشییە لە گرێ لیمفاوییەكان كۆ دەبنەوە، تا ئێستە نەزانرابوو كە چۆن خانەی شێرپەنجەیی لە گرێ لیمفاوییەكان دەتوانن بمێننەوە و گەشە بكەن، كە پڕە لە خانەی بەرگریی جەستە و هەموو جۆرە بەكتریا و دژە تەنێك لەناو دەبەن، بۆچی ناتوانن خانەی شێرپەنجەیی كۆنترۆڵ بكەن و كۆتایی پێ بهێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *