بینەر:
(37)
سەرچاوەیەكی ئاگادار، هۆكاری دواخستنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی بۆ نەبوونی پارەی كاش “سیولەی نەقدی” گەڕاندەوە.
ئەمڕۆ شەموو 24ی ئۆكتۆبەر، سەرچاوەیەكی ئاگادار رای گەیاند، پرۆسەی دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكانی عێراق، لە بەردەستدا نەبووە و ئەوەیش هۆكار بووە كە دابەشكردنی مووچە دوا بكەوێ.
سەرچاوەكە ڕوونی كردەوە كە دابەشكردنی مووچە، دیار نییە و چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ كۆكردنەوەی پارەی پێویست لەلایەن خەزێنەی گشتیی عێراقەوە، دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی بۆ بەغدا نارد بە مەبەستی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان.
















Leave a Reply