حووسییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر پێنج شاری سعوودیه‌

بینەر: (1.2K)

له‌ ئه‌نجامی هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر پێنج شاری باشووری سعوودیه‌ زیاتر له‌ 70 بریندار هه‌یه‌، له‌ نێویاندا ژن و منداڵ بوونیان هه‌یه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی سعوودیه‌ هاتووه‌، حووسییه‌كان پێنج شاری باشووری سعوودیه‌ كه‌ بریتین له‌ ئه‌بها و خه‌میس و مه‌شیت و جازان و نه‌جرانیان بۆردمان كرد، به‌وهۆیه‌وه‌یش 73 كه‌س بریندارن و له‌ نێویاندا ژن و منداڵ بوونیان هه‌یه‌.

ئاماژه‌ دراوه‌، هه‌موو ڕێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی حووسییه‌كان بده‌ینه‌وه‌ و به‌رگری له‌ سه‌روه‌ری شانشینی سعوودیه‌ بكه‌ین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *