بەهای دۆلار دابەزی

بینەر: (1.7K)

نرخی دۆلار لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا رووی لە نزمبوونەوە كردووە و هەر 100 دۆلارێك، سێ هەزار دینار زیاتر دابەزیوە، خاوەنی نووسینگەیەكی دراوگۆڕینەوە رای گەیاند، ئێستە رووی لە هەرزانبوونەوە كردووە و لە بەیانییەوە تا ئێستە هەزار دینار دابەزیوە.

ئەمڕۆ دووشەم 29ـی حوزەیران، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەن نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە “وشە”ـی راگەیاند، رۆژی شەموو 100 دۆلار لە سەرەتای دەستپێكی بازاڕ بە 157 هەزار و 600 دینار بوو، ئەمڕۆ گەیشتە 153 هەزار و 700 دینار.

زیاتر گوتی، هیچ هۆكارێكی نائاسایی نییە تا وابكات نرخی دۆلار هەرزان بێت، بەڵام رووداوەكانی دوێنێی عێراق وایكردووە، كەسانێك دەستیان بەسەر بازاڕی دۆلار گرتبوو بترسن و بكشێنەوە.

پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری رای گەیاند، دابەزینی دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار، بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی سەردانیكەرانی عێراق كە بەشێكی زۆریان كارتی بانكی بەكار ناهێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *