ئیسفه‌نجی قاپشۆردن له زۆربه‌ی ماڵه‌كان بوونی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێكه له پیسترین كه‌ره‌سته‌كانی نێو چێشتخانه‌كان، چونكه پاشماوه‌ی خۆراكی پێوه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ به‌كتریاكان، كه له‌وێوه ده‌چێته سه‌ر ده‌ستی مرۆڤ و له‌سه‌ر قاپه‌كان ده‌مێنێته‌وه و ده‌چێته نێو جه‌سته‌ی مرۆڤ و زیانی گه‌وره به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
دواجار ئه‌و ئیسفه‌نجانه ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریای زیانبه‌خش به نێو جه‌سته‌ی مرۆڤ، به تایبه‌ت به‌كتریای شرینی قۆلۆن كه ناسراوه به “ئی كۆلی” و به‌كتریای هێشوویی كه ناسراوه “ستافیلۆكۆكۆس”، دۆن شافنه‌ر سه‌رۆكی به‌شی زانستی خۆراكی له زانكۆی رۆتجهرزی ئه‌مه‌ریكی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه.
شافنه‌ر ده‌ڵێ، به‌شێك له به‌كتریا كۆبووهوهكانی سه‌ر ئیسفهنجهكانی قاپشۆردن ده‌توانن هێنده زیانبه‌خش بن، كه ببنه هۆی ژه‌هراویبوونی خواردن و كه‌ڵه‌كه‌بوونی له نێو جه‌سته‌ی مرۆڤ، كه ئه‌مه‌یش زیانی گه‌وره به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
له بری ئیسفه‌نجی قاپشۆردن، شاره‌زایان فڵچه‌ی شۆردنی قاپ به گونجاوتر و باشتر ده‌زانن، چونكه لكه‌كانی فڵچه درێژ و به‌یه‌كه‌وه لكاوه نین و ده‌توانن زوو وشك ببنه‌وه، به‌ڵام ئیسفه‌نج وشكبوونه‌وه‌ی كاتی زۆری ده‌وێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ببێته كانگه و مۆڵگه‌ی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان.












Leave a Reply