هەزاران سەرمایەدار بەریتانیا جێدەهێڵن

بینەر: (1.0K)

ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاوی كردەوە، نزیكەی شەش هەزار لە سەرمایەدار و خاوەنی كۆمپانیا گەورەكان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بەریتانیایان جێهێشتووە و ڕوویان لە وڵاتانی تری دنیا كردووە.

سەرچاوەیەك لەوبارەیەوە بۆ ڕۆژنامەكە دووپاتی لەوە كردووەتەوە، هەزاران سەرمایەدار و خاوەنكاری بەریتانی لە ئەنجامی گۆڕانكاری لە سیستمی باجی بەریتانیا و مەترسی لەبارەی كێبەركێی ئابووری، دەستیان لە وڵاتەكەیان هەڵگرتووە و خۆیان و سەرمایەكانیان بۆ وڵاتی تر بردووە.

كۆمپانیای بەڕێوەبردنی سامان “راسبۆنز” بۆ ڕۆژنامەكە ڕوونی كردووەتەوە، زۆرترین خاوەنكار و سەرمایەدار كە بەریتانیایان جێهێشتووە، لە بواری تەكنەلۆجیا كاریان كردووە و لە ماوەی 2024 تا 2026 تۆماری داهاتوو خەرجی و باجەكانیان كۆتایی پێ هێناوە و لە وڵات ڕۆیشتوونەتە دەرەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *