رێكخراوێك: 94% بودجەی عێراق بەكارخستنە و كەمترین پارەیەیش بۆ كشتوكاڵ تەرخان كراوە

بینەر: (55)

روانگەی ئیكۆی عێراق كە رێكخراوێكی ئابوورییە ئاشكرای دەكات، 94% بودجەی عێراق بەكارخستنە و خەرجی دەوڵەتە، تەنیا 6%ی بۆ وەبەرهێنانە كە كەمترین بڕیش بۆ كشتوكاڵ دانراوە.

ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب رێكخراوی ئیكۆی عێراق، هەندێك زانیاری لەسەر بودجەی عێراق خستووەتەڕوو، لەوانە 80%ی بودجەی عێراق بۆ مووچەیە و لەگەڵ خەرجییەكانی تری دەوڵەت دەگاتە 94% كە هەموو ئەم رێژەیە بودجەی بەكارخستنە.

لەبارەی بودجەی وەبەرهێنانیش باسی لەوە كردووە، تەنیا 6% بۆ وەبەرهێنانە لە كەرتەكانی بیناسازی و پیشەسازی و فێركردن و كشتوكاڵ. ئیكۆ دەڵێ‌، “وێڕای ئەوەی كەرتی كشتوكاڵ گرنكە بۆ ئاسایشی خۆراك و جۆراوجۆری داهات، كەچی كەمترین پارەی وەبەرهێنانی بۆ تەرخان كراوە كە تەنیا 0.02%یە.

هەر ئەمڕۆ موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكاری زەیدی دووپاتی كردەوە، عێراق لە تەنگژەی نەختینەیە نەك مایەپووچی دارایی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *