لە ماوەی دوایی نرخی زێڕ زۆر دابەزی، تا ئاستی 30% لە نرخەكەی، شارەزایان هۆكارەكەیان بە پێشبینییەكان بە بەرزكردنەوەی بەهای سوود لە ئەمەریكا لە مانگی داهاتوو و لاوازیی خواست لەسەری لە ئاسیا و فرۆشتنی بە ناچاری لە لایەن وەبەرهێنەران بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانیان لە بازاڕ گەڕاندەوە، بەڵام نرخەكەی چی بەسەر دێت؟
یوشوان تانگ سەرۆكی ستراتیجیەتی نرخی سوود و دراوە بیانییەكان لە ناوچەی ئاسیا لە بانكی “جی بی مۆرگان”، دەڵێت، كاتێك نرخی زێڕ جێگیر دەبێت، ئەوكاتەی بەهای سوود دەگاتە ئەوپەڕی، چونكە زیادبوونی داهات خوازراویی زێڕ لاواز دەكات، بۆیە ئەگەری هەیە نرخی زێڕ لە نیوەی دووەمی ساڵی داهاتوو بەهۆی بوونی وەك پەناگەیەك لە خۆپاراستن لە مەترسییە ئابووری و سیاسییەكان زۆر بەرز ببێتەوە.
لەوكاتەی شارەزایان ئەو بانكە پێشبینیی دەكەن نرخی زێڕ لە ناوەڕاستی 2027 دەست بە بەرزبوونەوە بكات و لە كۆتایی ئەمساڵە هەر ئۆنسەیەكی بگاتە پێنج هەزار دۆلار، دوای ئەوەی بەهای سوود دەگاتە ئەوپەڕی، شرۆڤەكارانی بانكی “گۆڵدمان ساكس”، پێیان وایە بەرزكردنەوەی بەهای سوود بەربەست بۆ نرخی زێڕ دروست دەكات، بەڵام رێگر نییە لەسەر ئاستێكی دوور نرخەكەی بەرز ببێتەوە، هاوكات لەگەڵ كڕینی لە لایەن بانكە ناوەندییەكان و بۆ خۆپاراستنی لە مەترسیی سیاسەتەكان و قەرزكردن، بۆیە نرخەكەی لە 2027 بەرز دەبێتەوە، كە ئەوەش هەمان پێشبینیی بانكی “یو بی ئێس” بوو.
















Leave a Reply