لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لە كۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر، فراوانكردنی بەرنامەی «داهێنان لە قوتابخانەكان» بۆ 100 قوتابخانەی حكوومی ڕاگەیەنرا.
ئەمڕۆ یەكشەم یەكی تشرینی دووەم، بە ئامادەبوونی د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، لوقمان سەعید بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبەری ئینستیوتی داهێنان و نوێگەری و ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابیان، فراوانكردنی بەرنامەی «داهێنان لە قوتابخانەكان» بۆ 100 قوتابخانەی حكوومی ڕاگەیەنرا.
وەزیری پەروەردە بۆ “وشە” گوتی، بەپێی ڕێنوێنی و بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار دراوە ئەم پرۆسەیە لە سەرجەم قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت.
باسی لەوەش كرد، فراوانكردنی ئەم بەرنامەیە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی پەرەپێدانی كەرتی پەروەردە و بەهێزكردنی داهێنان و نوێگەری لە ژینگەی خوێندندا دێت، بە ئامانجی گەشەپێدانی تواناكانی قوتابیان، هاندانی بیركردنەوەی داهێنەرانە و دۆزینەوە و پەرەپێدانی بەهرەكانیان لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان .
















Leave a Reply