دانا عەبدولكەریم: حكوومەت رێی 450 گوندی قیرتاو كردووە

بینەر: (18)

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە رێورەسمێكدا پڕۆژەی قیرتاوكردنی رێگای گوندی “تەپەكەل” و قیرتاوكردنی رێگای كۆڵانەكانی گوندی دسكەرەی لە قەزای شارەزور لە پارێزگای سلێمانی كردەوە و رای گەیاند، حكوومەت رێی 450 گوندی قیرتاوكردووە.

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا خۆشحاڵی دەربڕی بۆ تەواوكردنی ئەم پڕۆژانە و ئاماژەی بەوەكرد، بوژاندنەوەی گوندەكان و قیرتاوكردنی رێگاكانیان بەردەوامەو بەپێی پلانی وەزارەت توانیومانە رێگای زیاتر لە 450 گوند قیرتاو بكەین، ئەم پڕۆژانەش لە سەرجەم ناوچەكان بەردەوام دەبێت.

رێی گوندی “تەپەكەل” بە درێژی چوار كیلۆمەتر بە گوژمەی 430 ملیۆن دینار و رێگای كۆڵانەكانی گوندی دسكەرە بە گوژمەی 85 ملیۆن دینار، لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی جێبەجێ كرا، ئەوەش لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ قیرتاوكردنی رێگاوبانەكان و بوژاندنەوەی گوندەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *