وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، تەرخانكردنی دارایی بۆ تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی و زیادكردنی مووچەی هاوەڵی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە خشتەكانی بودجەدا رادەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكە مووچەی چاودێر لە 170 هەزارەوە بۆ 250 هەزار دینار بەرز دەكرێتەوە.
محەمەد مووسەوی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی خشتەكانی بودجەی وەزارەتەكەیاندا، گوژمەی دارایی پێویست بۆ ئەو هاووڵاتییانە جێگیر كراوە كە شایستەی هاوكارییەكانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتین، ئەوانەی لێكۆڵینەوەی كۆمەڵایەتییان بۆ كراوە و سەلمێنراوە كە لە ژێر هێڵی هەژاریدان.
لە هەرێمی كوردستان ماوەیەكی زۆرە مووچەی چاودێری خێزان ڕاگیراوە و تەنیا مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت دابەش دەكرێت، ئەوانیش لە 100 تا 150 هەزار دینارە و هێشتا هاوتای بەغدا نەكراوە.
















Leave a Reply