مووچەی خانەنشینانی عێراق دواكەوتووە و دەستەكەیان روونكردنەوە دەدات

بینەر: (57)

مووچەی خانەنشینی عێراق دواكەوتووە و دەستەی خانەنشینیش روونكردنەوە دەدات و دەڵێ‌، “بانكەكان چاوەڕوانن پارەیان بێتە دەست”.

ئەمڕۆ یەكشەم دووی ئاب، دەستەی خانەنشینی عێراق روونكردنەوەی داوە و دەڵێ‌، “دەست بە رێكارییەكانی پێدانی مووچە كراوە، ئێستە لەلای بانكەكان ئەوانیش چاوەڕوانی بەردەستبوونی نەختینە دەكەن و لە چەند سەعاتی داهاتوودا خەرج دەكرێت”.

تا ئێستە مووچەی خانەنشینی و تۆڕەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی لە عێراق دابەش نەكراون، پاساوی حكوومەتی عێراقیش ئەوەیە نەختینە بەردەست نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *