ئەمڕۆ هەینی 31ی تەمووزی 2026، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕای گەیاند، لە چوارچێوەی پلانی پشتیوانیکردن و گەشەپێدانی سامانی ماسییدا، 155 ملیۆن پەنجەماسییان بەردایەوە ناو ئاوەکانی عێراق، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادبوونێکی 65%ی بەخۆیەوە بینیوە.
قوسەی حەتتاب، گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ، لە ڕێگەی فەرمانگەی سامانی ئاژەڵەوە، ڕێژەی 100%ی ئامانجی خۆی لە پڕۆژەی پشتیوانیکردنی سامانی ماسییدا بەدی هێناوە، و ئاماژەی بەوە دا کە “155 ملیۆن ماسی لە ئاوە ڕووییەکان و ڕووبار و زۆنگاوەکاندا بەردراونەتەوە.
ناوبراو دووپاتی کردەوە، بەردانەوەی ماسییەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا و بەپێی خشتە و پلانێکی ڕێکخراو بووە کە لەلایەن وەزارەتەوە ئامادە کرابوو، بە ئامانجی بەهێزکردنی کۆگای ماسی و گەشەپێدانی ئەم کەرتە گرنگە.
حەتتاب ڕوونی کردەوە، کۆی ماسییە بەردراوەکان لە ساڵی ڕابردوودا 95 ملیۆن ماسی بوو، کە پەنجەماسیی و لەپەدەست و تازەهەڵهاتوو بوون، لە کاتێکدا ئەم ژمارەیە لەمساڵدا بۆ 155 ملیۆن ماسی بەرز بووەتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە دا، زیادبوونەکە بە ڕێژەی 65% بووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، و بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکان دادەنرێت کە وەزارەتی کشتوکاڵ لە بواری گەشەپێدانی سامانی ماسی و پشتیوانیکردنی بەرهەمیی ناوخۆیی جێبەجێی دەکات.
















Leave a Reply