بژارەكانی بەردەم زەیدی بۆ چارەسەركردنی كێشەی دواكەوتنی مووچە چین؟

بینەر: (42)

بەپێی چەند بەرپرسێكی عێراق ئێستە بەغدا رووبەڕووی تەنگژەیەكی تری قووڵ لەبارەی دابینكردنی مووچە بووەتەوە، كورتهێنانێكی گەورەی لە پارەی پێویست بۆ مووچە هەیە و شارەزایان وریایی لە خراپتریش دەدەن، راوێژكارێكی دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی بژارە و میكانیزمەكانی بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەنگژەكە دەكات.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژە دەكات، بەردەوامبوونی شەڕ تا سەرەتای ساڵی داهاتوو و كاریگەرییەكانی لەسەر هەناردنی نەوت، رەنگە حكوومەت بەرەو پشتبەستن بە هەندێك سەرچاوە و میكانیزم بۆ دابینكردنی پارەی مووچە هان بدەن، لەوانە قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی، بەتایبەتی ئەگەر پڕۆژەیاسای قەرز كە لە پەرلەمانە پەسند بكرێت، كە بۆ ئەگەری پەنابردن بۆ قەرزكردن زۆر گرنگە.

روونی كردەوە، جیا لەوە قۆناغی شێستە پێویستی بە رێكخستنەوەی خەرجییەكان و سووبینین لە یەدەگی بیانی وەك ئامرازێك بۆ پارێزگاریكردن لە سەقامگیریی دەستكەوتنی داهات و بەردەوامبوونی لە خەرجكردنی مووچە و پابەندبوون بە خەرجییە سەرەكییەكانی دەوڵەت هەیە.

ساڵح دووپاتی كردەوە كە ئەو تەنگژەی هەیە بەهۆی كەمیی سەرچاوەی داهات نییە و مەترسیی مایەپووچی لێ ناكرێت، بەڵكو بنەمای تەنگژەكە لە ئیدارەدانی ئەو پارەیە كە دێت و نائاسایی دۆخەكەیە، واتە تا ئێستە دەوڵەت توانای بەرگەگرتنی گوشارەكانی هەیە، بەو مەرجەی ئامرازە دارایی و دراوییەكانی بە توانایەكی باش ئیدارە بدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *