نرخی گەشتی عومرە دابەزی

بینەر: (1.6K)

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، نرخی گەشتی عومرە بەڕێگەی وشكانی بۆ 325 دۆلار دابەزیوە، ساڵی رابردوو نرخەكە بەرزتر بوو و لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵیشدا گەیشتبووە نزیكەی هەزار دۆلار.

كاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەمموو چوارـی تەممووز بە”وشە”ی ڕای گەیاند، كە ئەو نرخەی دیاریكراوە بۆ گەشتێكی 10 رۆژییە كە هاتن و چوون بە وشكانی و مانەوەی نۆ شەو لە هۆتێل لەخۆ دەگرێت. ئاماژەی بەوەشدا كە بۆ خزمەتگوزاری زیاتر، نرخەكە 100 دۆلار زیاد دەكات.

لەبارەی گەشتی ئاسمانیش، ناوبراو رای گەیاند كە هێشتا گەشتی ئاسمانیی عومرە دەستیپێنەكردووەتەوە و نرخەكەی روون نییە.

ستوونی جەختی لەوە كردەوە كە چاودێری وردی كواڵیتی گەشتەكان دەكەن و هەر كەمتەرخەمییەك لەلایەن كۆمپانیاكانەوە رووبدات، بە دڵنیاییەوە سزای یاسایی دەدرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *