گرووپی میلیشیای “ئه‌سحابولكه‌هف” كه یه‌كێكه له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه چه‌كی خۆی ڕاده‌ستی حكوومه‌ت ناكات و هه‌ڕه‌شه‌یشی له ئیسرائیل كرد، كه ئه‌گه‌ر به‌یرووت بۆردمان بكات، ئه‌وانیش شاری ئیلاتی ئیسرائیل ده‌كه‌نه ئامانج و هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ری.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ئه‌و گرووپه میلیشیایه هاتووه، ناوچه‌ی ئیلات و به‌نده‌ره‌كه‌ی و خاكه داگیركراوه‌كانی تر، ئامانجی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌سحابولكه‌هف ده‌بن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌یرووت و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به ئامانج بگیرێن، هه‌ر كرده‌یه‌كیشمان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ میحوه‌ری موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ده‌بێت.
ئه‌و هه‌ڵوێستی گرووپه میلیشیا عێراقییه‌كه له كاتێكدایه شه‌وی ڕابردوو بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردمانكردنی به‌یرووتی كرد، ئه‌گه‌ر هاتوو چه‌كدارانی حزبوڵا به‌رده‌وام بن له هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل.
















Leave a Reply