بینەر:
(1.6K)
چه‌ند ڕۆژێكه كه‌سوكاری گیراوانی نێو گرتووخانه‌كانی عێراق له به‌غدا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و به ته‌واوی له گرانی نرخی كاڵاكان له نێو حانووتی نێو گرتووخانه‌كان تووڕه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه نرخی كیلۆیه‌ك گۆشت له گرتووخانه‌كان گه‌یشتووه‌ته 100 هه‌زار دیناری عێراقی.
كه‌سوكاری ئه‌و گیراوانه قسه‌یان بۆ میدیاكان كردووه و ده‌ڵێن، نرخی كیلۆیه‌ك گۆشت له حانوونی نێو گرتووخانه‌كانی عێراق گه‌یشتووه‌ته 100 هه‌زار دیناری عێراقی و بتڵێكی ڕۆنیش گه‌یشتووه‌ته 15 هه‌زار دینار.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان له حانوونی نێو گرتووخانه‌كان بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانی كه‌سوكاری گیراوان دروست كردووه و له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان داوای ڕێوشوێن و نه‌هێشتنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن.
















Leave a Reply