مایكڵ سی هۆروڤیتز جێگری پێشووی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریكا، لە ژێر ناونیشانی “چۆن ئێران جەنگەكانی گۆڕی” لە پێگەی فۆرێن ئافێرز بڵاوی كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، مامەڵەی ئێران لە جەنگی لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل پەند و وانەیەكی نوێیە بۆ وڵاتانی دنیا و گۆڕانێكی بنەڕەتییە لە جەنگەكان و داهاتووی جەنگەكان، وڵاتانی زلهێز ناتوانن هەمان سیاسەتی ئێران لە دروستكردنی چەكی هەرزان و كەم تێچوو پێڕەو بكەن، ئەمە بۆ وڵاتانی تازە گەشەسەندوو گرنگ و پێویستە.
لەگەڵ تێپەڕینی حەوتەم مانگ لە جەنگی ئەمەریكا و ئێران، كاریگەریی قووڵی لەسەر ئەمەریكا دروست كردووە و ئێستە بڕیاردان لە كۆشكی سپی لەبارەی ئەوە نییە كە ئەمەریكا چۆن بۆردمانی ئێران بكات، بەڵكو چۆن بەرگەی تێچووی بۆردمانەكان بگرێت، دوای ئەوەی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و هەڵمەتەكانی لە ملكەچكردنی ڕژێمی ئێران، بۆ خەرجكردنی پارەیەكی زەبەلاح و كەمبوونەوەی تەواوی جبەخانەی سوپای ئەمەریكا گۆڕا.
ئێران چۆن توانی شێوەی جەنگەكان و بنەماكانی بگۆڕێ و سەردەمێكی نوێ كە بە سەردەمی هێزی ورد و چڕ بە چەكی كەمتێچوو و هەرزان گۆڕیوە. ئێران و هێزەكانی سەلماندیان كە چۆن وڵاتێكی كەمتوانا و بێهێز، دەتوانێ كۆسپ بخاتە بەردەم زلهێزێك لە گۆڕەپانی جەنگی نوێدا، سەرەڕای ئەوەی ئەمەریكا و ئیسرائیل هەزاران ئامانجیان لە ئێران بۆردمان كرد، ڕژێم تا ئێستە لە حوكم ماوەتەوە و حەوت مانگە بەرگری دەكات و خۆڕاگرانە لەسەر پێی خۆی وەستاوە.
ئاماژەی داوە، وڵاتانی زلهێز بەهەمانشێوە ستراتیجی هێرشكردنی بە هێز و ورد و چڕ لە داهاتوو پێڕۆ دەكەن، بەڵام تێچووی بەرگری و بوونی جبەخانەی هەرزان و كەمتێچوو، تەگەرەیەكی گەورەیە لە بەردەم وڵاتانی زلهێز كە چەك و جبەخانەكانیان تێچووی یەكجار زۆرە بە بەراورد بە نەیارەكانیان.
سەرەڕای بۆردمانی هەزاران ئامانج لە ئێران، ڕژێمی ئێران ئێستە بەهێزتر لە جاران دەردەكەوێت و توانی خێرا شوێنی ئەو بەرپرسە باڵایانە پڕ بكاتەوە كە لە ئەنجامی بۆردمانەكان كوژران، وەڵامی واشنتن و هاوبەشانی ئەمەریكا لە ناوچەكە بداتەوە و گەرووی هورمز دابخات و نرخی وزە لەسەر تەواوی دنیا گران بكات و هەژموونی سیاسی نوێ بەسەر تەواوی دنیا بسەپێنێت.
لەبارەی هۆی ئەو ئەداكردنە چالاكانەی ئێران، هۆروڤیتر ئەمە بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێنێتەوە، یەكەمیان ئەوەیە ماوەیەكی زۆرە ئامادەكاری بۆ ئەوە دەكات كە ڕووبەڕووی هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل دەبێتەوە، سیناریۆی بە ئامانجگرتنی سەركردەكانی حكوومەت و دەسەڵاتی داڕشتبوو كە چی دەكات و چۆن بە خێرایی مامەڵە دەكات.
جیا لەوە تواناكانی لە هاوردەكردنی كاڵای پێویست وایكردووە بەر بە هەرەسی تەواوەتی ئابووری بگرێت، سەرەڕای ئەوەی گەمارۆی دەریایی و سزای زۆری ئەمەریكای بەسەرەوەیە، لە تەك ئەوە بە هەزاران درۆنی هەرزان و مووشەكی هەرزانی دروست كردووە كە ورد و بەهێزن لە پێكانی ئامانج، ئەمەیش وایكردووە وەڵامدانەوەی هێرشەكانی چالاك و توند بێت و بتوانێ بەردەوامی بە داخستنی گەرووی هورمز بدات.
ئەوەی ڕوو دەدات پێچەوانەی ئەو دیاردە فراوانەیە كە چەكی ورد و پێشكەوتوو لەلایەن زلهێزەكانەوە بەكار دەهێنریت، بگرە ئێران لە بری ئەوە چەكی ورد و پێشكەوتوو بە نرخ و تێچووی زۆر كەم بەرهەم دەهێنێت، بۆیە سوپای ئەمەریكا و هیچ سوپایەكی تری پێشكەوتووی دنیا توانای یەكلاكردنەوەی جەنگیان لە ڕێی ژمارەیەكی كەمیی چەكی پێشكەوتووی گرانبەها نییە، بۆیە ئێستە وڵاتانی بێهێز لە توانایاندایە كە بوێریی وەستانەوە بە ڕووی زلهێزەكان دەرببڕن و بە كردەییش جێبەجێی بكەن.
هێرشی ئێستەیان تێچووی زۆر كەمترە لە بەرگریكردن، تێچووی سیستمەكانی بەرگری و بەرپەرچدانەوە زیاتر لە تێچووی دروستكردنی درۆن و مووشەكی هێرشبەری هەرزان، ئەمەیش وایكردووە بەرگری دژی ئەو چەكە چالاك و ورد و هەرزانانەی ئێران، تێچووەكەی زۆر زیاتر بێت.
هیچ سوپایەك ئێستە ناتوانرێ بەردەوامی لە بەرپەرچدانەوەی درۆنی جۆری شاهید136 كە ژمارەیان بێ كۆتاییە، هێرشبەرن و تێچووەكەیان تەنیا 35 هەزار دۆلارە، لە كاتێكدا بە مووشەكی بەرپەرچدانەوەی پاتریۆت وەڵام بدرێنەوە كە تێچوویان چوار ملیۆن دۆلارە.
تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو پێویستییەكی سەرەكییە، ئەمەریكا سەركەوتوو بوو لە پێكان و بۆردمانكردنی شوێنە هەستیارەكانی ئێران لە ڕێی سیستمەكانی ژیریی دەستكردەوە، كە دەتوانێ بە وردی ئامانجەكان دیاریی بكات و پێشنیازیان بكات بە خێراییەكی لە ڕادەبەدەر.
بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ ڕووخانی ڕژێمی ئێران، دنیا ئێستە پێویستە پەند و وانە لە ئەزموونی ئێران وەربگرێ و سوود لە مامەڵەی ئۆكراینا لە جەنگی دژی ڕووسیا وەربگرێت، داهاتووی جەنگەكان و بنەماكانیان بە تەواوی گۆڕاوە و هەمووان پێویستی و سەرنجیان خستووەتە سەر بەرهەمهێنانی سیستمی چەكی پێشكەوتووی هەرزان، كە بتوانرێ زۆر بەرهەم بهێنرێت و ورد بێ لە پێكانی ئامانجەكان.
وڵاتانی زلهێز و دەوڵەمەندن و ناتوانن سوود لەو توانا سەربازییە نوێیانە وەربگرن، چونكە سیستمی نوێی سەربازی ئەگەر تێچووەكەیان زۆر بێت، ئەوكات خزمەتی دەوڵەمەندەكان دەكەن، بەڵام ئەگەر تێچووی كەم و هەرزان بێت، ئەو پێویستە ڕێكار و ڕێكخستنی گەورە لە ژێرخانی ئەو وڵاتانە دروست ببێت، بەڵام وڵاتانی تر دەتوانن بە خێرایی سوود لە ئەزموونی ئێران و ئۆكراینا وەربگرن.
سوپا بەهێزە كلاسیكییەكان لەسەر بنەمای ژمارەیەكی كەمی چەكی زۆر پێشكەوتوو و گرانبەها و قورس لە بەرهەمهێنان دروست بوون، وەك دروستكردنی مووشەكی تۆماهۆك و فڕۆكەی جەنگی ئێف 35، بەڵام ئەمە ڕووبەڕووی گرفت دەبنەوە لە وەستانەوە بە ڕووی قەوارەیەكی گەورە و وردی چەكە هەرزانەكان كە نەك تەنیا لە ڕووی نرخەوە هەرزانن، بگرە لە ڕووی بەكارهێنانیشەوە ئاسانن و زۆربەی هێزە شەڕكەرەكان دەتوانن بەكاریان بهێنن.
ڕووسیا..كارگهیهكی دروستكردنی یاریی ئاگرین تهقییهوه توێژینەوەیەك: بەسەربردنی سێ خولەك لەگەڵ گوێدرێژ ئارامیت پێ دەبەخشێت
زۆرترین خوێنراو
ڕۆژنامەیەك: هەڵوێستەكەی سەرۆك بارزانی هاوبەشایەتیی سیاسی لە عێراق دەخاتە ژێر مشتومڕەوە فۆرێن ئافێرز: ئێران بنەماكانی جەنگی بە تەواوی گۆڕی حكوومەت بە فەرمی چەند داتایەكی لەبارەی سەرژمێری بڵاو كردەوە
چەند وردەكارییەك.. پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران تا 150 هەزار بۆ مووچەی بنەڕەتی زیاد دەكات پسپۆرانی پەروەردە وانە زانستییەكانی ئەمساڵ بۆ تەمەنی قوتابی بە قورس دەزانن هەرێمی کوردستان لە پێوەری جیهانیی پەروەردەدا پێش وڵاتە زلهێزەکان دەکەوێت
















Leave a Reply