بینەر:
(815)
پێگه‌ی داون دیتێكتۆر بڵاوی كرده‌وه، كه هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستاگرام كه خاوه‌ندارییان بۆ كۆمپانیای مێتا ده‌گه‌ڕێته‌وه، لای هه‌زاران به‌كارهێنه‌ره‌وه وه‌ستاون و كار ناكه‌ن.
ئه‌و پێگه‌یه كه چاودێری حاڵه‌ته‌كانی په‌ككه‌وتن و داخرانی تۆڕه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كات گوتی، زیاتر له 17 هه‌زار حاڵه‌تی په‌ككه‌وتنی فه‌یسبووك و پێنج هه‌زار حاڵه‌تی په‌ككه‌وتنی ئینستاگرام تۆماركراوه.
هه‌رچه‌نده ئاژانسی ڕۆیته‌رز پێوه‌ندی به كۆمپانیای مێتاوه كرد، به‌ڵام كۆمپانیاكه هیچ كۆمێنت و سه‌رنجێكی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌خسته ڕوو.
















Leave a Reply