فرۆشی دۆلار لە ساڵی 2025 لە عێراق بەرزبووەتەوە

بینەر: (1.0K)

بانكی ناوەندیی عێراق ئاماری فرۆشی دراوی دۆلاری بۆ ساڵی 2025 بڵاوكردەوە كە قەبارەی فرۆش 80 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و كۆی گشتیی فرۆشی دراوی بیانی لە ساڵی 2025دا گەیشتووەتە 80 ملیار و 363 ملیۆن دۆلار.

لە ئامارەكەدا كە روانگەی ئیكۆ عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بەوەشكراوە، حەواڵەی دەرەكی، 73 ملیار و 943 ملیۆن دۆلار بووە، مامەڵە نێودەوڵەتییەكان سێ‌ ملیار و 649 ملیۆن دۆلار و هەروەها فرۆشی نەختینەیی دوو ملیار و 771 ملیۆن دۆلار.

بانكی ناوەندی ئەوەشی ئاشكرا كرد، كۆی فرۆشییەكانی ساڵی 2025، بەراورد بە ساڵی 2024 بە رێژەی 3.88% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، چونكە لە ساڵی 2024دا قەبارەی فرۆش 77 ملیار و 652 ملیۆن دۆلار بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *