له ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هاتووه، كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ڕه‌زامه‌ندی داوه به‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی بێ ئاشكراكردنی ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆنسۆرتیۆم و كاپیتال تی ئه‌ی و شیڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی و ی‌و سی سی قه‌ته‌ری واژوو بكات، تا توێژینه‌وه له‌سه‌ر دروستكردنی بۆڕی نه‌وتی به‌سره – به‌نده‌ری بانیاس له سووریا و به‌سره بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا بكه‌ن.
كۆمپانیای كۆنسۆرتیۆم و هاوبه‌شه‌كانی تری له‌و پرۆژه‌یه ده‌ست به توێژینه‌وه‌ی هونه‌ری و دارایی و ڕێڕه‌وه‌كانی ڕۆیشتنی بۆڕی بۆ هه‌ردوو ئاراسته واته بۆ به‌نده‌ری بانیاس و به‌نده‌ری جه‌یهان به ورده‌كاری ته‌واوه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌و ڕێككه‌وتنانه هیچ پابه‌ندبوونێكی دارایی ناخاته سه‌ر ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و ئه‌و كۆمپانیایانه وه‌ك ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی به كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره داوه كه ڕێككه‌وتنی خزمه‌تگوزاری ڕاوێژبهخشین له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كه‌ی پی ئاڕ واژوو بكات، له ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بۆڕی نه‌وت له نێوان به‌سره و حه‌دیسه.
















Leave a Reply