شکستی دەسەڵات

بینەر: (1)

محمد کاروان

لایەنەکانی دەسەڵات لە ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا تووشی شکستی گەورە بوون لە پرۆسەی حوکمڕانیدا، بە تایبەتی لە سێ بوارە سەرەکییەکەی سیستەمی بەڕێوەبردن: سیاسی، ئابوری و ئیداری.

لە بوارەی سیاسی:
کارنەکردنی پەرلەمانی کوردستان و دواکەوتنی پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت، لەگەڵ تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکاندا، بەڵگەیەکی ئاشکرایە بۆ لاوازی و شکستی سیاسەتی لایەنەکانی دەسەڵات. ئەمەش، وێڕای هەندێک سیاسەتی هەڵەی تر، نیشانەی کێشەی گەورە لە بەڕێوەبردنی سیاسیی ھەرێمە.

لە بوارەی ئابوری:
ناتوانینی دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێم لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵ، لەگەڵ ئەوەی نەوتی ھەرێم بە شێوەی جیاواز فرۆشرابوو، هەروەها نەبوونی شەفافیەت، گەندەڵییەکی فراوان، ناعەدالەتی و گواستنەوەی هەندێک خزمەتگوزاری گشتی بۆ کەرتی تایبەت، هەموویان نیشانەی شکستی سیاسەتی ئابورییە کە بە “سەربەخۆ” ناودەبرێت. لە کۆتاییدا ئەو سیاسەتانە وایان کرد ناچار بن نەوتی ھەرێم ڕادەستی حکومەتی عێراق بکەن.

لە بوارەی ئیداری:
وەستاندنی دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان ــ جگە لەو کەسانەی کە بە ڕێگای تایبەتی حزبی دامەزرێندرێن ــ بووەتە هۆی زیادبوونی بێکاری لە نێوان گەنجان. لەگەڵ ئەمەشدا، وەستاندنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، زیادکردنی باج و ڕسومات، گرانی نرخی بەنزین و نەوت لە ھەرێم بە بەراورد بە ناوچەکانی تر لە عێراق، و چارەسەرنەکردنی کێشەی دوو ئیدارەیی و یەکنەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هەروەها کەمبوونی موچەی پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی بە بەراورد بە هاوشێوەکانیان لە عێراق، هەموویان نیشانەی لاوازی بەڕێوەبردنی ئیدارییە. هەروەها کێشە و لاوازیی تر هەن لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە و کشتوکاڵ.

لە کۆتاییدا، ئەم هەموو بابەتانە نیشانەیەکی ڕوونن لەسەر لاوازی و شکستی سیستەمی بەڕێوەبردن کە پارتی و یەکێتی لە پرۆسەی حوکمڕانیدا پێیان دەچن. بێگومان ئەم شکستانە کاریگەریی خۆیان داناوە و بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی پێگەی سیاسی و یاسایی ھەرێمی کوردستان لە ناو عێراق و لە ئاستی نێودەوڵە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *